سورێژە چییە؟
نیشانەکان و ماکەکانی سورێژە چین؟
چۆنێتی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی سورێژە؟
خۆپارێزی و چارەسەرەکانی سورێژە چین ؟
نەخۆشیەکی ڤایرۆسی گواستراوەیە بەزۆری ئەو کەسانە توش ئەبن کە کوتانی پێویستیان نەكردبێت و لەشیان بەرگری دروست نەكردبێت.
٭ نیشانەکانی چین :-
لەدوای ٧—١٤ ڕۆژ لەبەرکەوتنی ڤایرۆسەکە دەردەکەوێت لە شێوەی تایەکی بەرز کۆکە تەڕبوونی لوت و سور ھەڵگەڕانی چاو
قوڕگ ئێشە و پەڵەی بچووکی سپی تەخت لە ناو ڕوپۆشی دەم، (koplik spot)چەند ڕۆژێك دواتر دەرکەوتنی پەڵەی سوری سەر پێست.
٭ ماکەکانی :-
ھەوکردنی گوێ و لەدەست دانی بستن و بینین و ھەو کردنی سیەکان و پەردەی مێشک و ھەندێكجار مردنی ١-٢ نەخۆش لە ھەر ١٠٠٠ نەخۆشێك.
٭ چۆنیەتی بڵاوبونەوەی ڤایرەسەکە:-
کەسی توشبوو ،نەخۆشیەکە بڵاو دەکاتەوە ٤ ڕۆژ پێش دەرکەوتنی پەڵەی پێست و نیشانەکانی لە ڕێگەی کۆکە و پژمین و کردنە دەرەوەی ڤایرۆسەکە کە توانای ژیانی ھەیە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر لە دەرەوەی لەشی مرۆڤ تا ٤ ڕۆژ لە دەرکەوتنی پەڵەسورەکانی سەر پێست.
٭ خۆپارێزی لەڤایرۆسەکە :-
پەڕەوکردنی کوتانەکان پاك و خاوێنی و دوورکەوتنەوە لە کەسی توشبوو یاخود کوتان و وەرگرتنی دژە تەن بۆ منداڵان و ژنانی دووگیان لەئەگەری بەرکەوتنیان.
٭ چارەسەرەکانی بۆ کەسانی توشبوو :-
خواردنەوەی شلەمەنی زۆر
دژە تا و ئازار
ڤیتامین A
ھەندێکجار بەکار ھێنانی دژەبەکتریا بەگوێرەی ڕێنمایی پزیشکی پسپۆر..
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی
ب?اوکردن?و?