ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

کارتی نیشتیمانی دەبێتە بنەمای سەرجەم مامەڵەکان لەسەرتاسەری عێراقدا

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند، لەمەودوا کارتی نیشتیمانی دەبێتە بنەمای سەرجەم مامەڵەکان لەسەرتاسەری عیراقدا. نەشئەت ئیبراھیم، بەڕێوەبەری گشتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند، ھەماھەنگی پێشوەختە لەگەڵ وەزارەتەکانی بازرگانی و پلاندانان و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکاندا ھەیە بۆ ئەوەی کارتی نیشتمانی ببێتە بنەمای سەرجەم مامەڵەکان لە سەرتاسەری عیراقدا. ڕاشیگەیاند، بنەمای کارپێکردنی کارتی نیشتمانی ئەوەیە کە داتا و تۆمارەکانی راستەقینەن لەگەڵ بوونی وێنەی روخسار و خوێندنەوەی چاو و پەنجەمۆر و سەرجەم ئەم تایبەتمەندیانە کە لە تۆماری باری شارستانیدا نەبوون. وتیشی، ھاووڵاتی زۆر بەئاسانی دەتوانێت کاری نیشتیمانی بگۆڕێت و حکومەتی گرنگی بەو پڕۆژەیە دەدات و کارمەندانی کارتی نیشتیمانیش لە توانایاندا بەئاسانی زانیارییەکان لەھاووڵاتیان وەربگرن و تۆماری بکەن. ی.س

ب?اوکردن?و?