ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

دەستکرا بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەكی گوندی مەحمود خانی خواروو.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن بڵاویکردەوە لە دوای هەوڵ و بەدواداچونەكانی (ئاوارە حەمەشریف) بەڕێوەبەری ناحیە، ئەمڕۆ دووشەممە 2025/8/25 دەستکرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەكی گوندی محمودخانی خواروو. بەڕێوەبەری ناحیە بە مەبەستی هاوکاری کردن و لەنزیکەوە ئاگاداربوونی لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی کارەکانیان سەردانی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی کرد و دەست خۆشی بێ پایانی لە ئەندازیار و سەرپەرشتیار و کرێکارانی تیمەکە کرد ی.س

ب?اوکردن?و?