بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن بڵاویکردەوە
دوای زیاتر لە دووساڵ لە هەوڵ و بەدواداچونە بەردەوامەکانی (ئاوارە حەمەشەریف) بەڕێوەبەری ناحیە، دەستکرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای تەنیشت یاریگای كوردستان. بەڕێوەبەری ناحیە بە یاوەری بەڕێز(برهان حەمەڕەشید) سەرۆكی شارەوانی زەڕایەن سەردانی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبای سلێمانی یان كرد. بەمەبەستی هاوكاری كردن و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
ئەم ڕێگایە سەرەڕای ئەوەی ڕێگایەكی سەرەكی هاوڵاتیانە لە هەمان كاتدا بەشێك لە ناحیەی زەڕایەن دەبەستێتەوە بە قەزای شارەزوورەوە.
بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیە لە سەردانەكەیدا دەست خۆشی بێ پایان لە ئەندازیار و سەرپەرشتیار و کرێکارانی تیمەکان كرد كە زۆر بە دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە کارەکانیان ئەنجامدەدا.
ب?اوکردن?و?