ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

نەوشیروان عەزیز كتێبێكی گرنگی بواری شوێنه‌وارناسی تایبه‌ت به‌ شاری سلێمانی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/4/16، ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێكی گرنگی بواری شوێنه‌وارناسی به‌ناونیشانی (سلێمانی له‌ قوڵایی شارستانییه‌ته‌وه‌ به‌ره‌وكوێ؟) رێكخست. كتێبه‌كه‌ له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی (نه‌وشیروان عه‌زیز محه‌مه‌د)ه‌، ڕێكخراوی گه‌شه‌پیدانی مه‌ده‌نییه‌ت پاڵپشتی دارایی كردووه‌ بۆ چاپكردنی. له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا نووسه‌ر و ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌ بابه‌تێكی گرنگی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ و پێگه‌ی شوێنه‌واری شاری سلێمانی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووانكرد، ئاماده‌بووانیش بەو پەڕی خەمخۆری یەوە سەرنجی خۆیان و سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌ش به‌م هه‌وڵه‌كرد، كه‌ به‌شێكه‌ له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژووی دێرینی شاری سلێمانی. پوخته‌یه‌كی گرنگ ئه‌م كتێبه‌: ئیشکردنە لەسەر دوو ئاست، شوێنەوار لە لایەک و کەلەپوور لە لایەکی دیکەوە. ئەمەش بەو چەشنە دەبێت کە ئێمە لە قوڵایی مێژووه‌وە ڕوو بچین، پاشان بگەین بە سەرخانیکی تەواو کەلەپووری، هەروەها ئەویتر درک بەو ڕاستی و هەقیقەتە بکات کە ئەمە بە قوڵایی مێژووه‌ ڕوچووه و پاشان بە زنجیرەیەک لە کەلەپووری شێوێنراو کۆتایی دیت. کتێبەکە فراوانتر لە مێژووی دێرین و کۆن کاری کردووە، زیاتر چووەته قوڵایی چەند تێرم و ئیدیۆمێکی کەلەپووری و نەسیجێکی دێرینەوە، هەوڵیداوە لە چەند ڕوانگە یان ڕەهەندێکەوە بیخوێنێتەوە و لێکدانەوەی بۆ بکات، دیسانەوە بیانهێنێتەوە دەمی ئێستا و شەن و کەوی بکاتەوە. 🔹 ڕەهەندی شوێنەواری 🔹 ڕەهەندی تۆپۆگرافی و هەڵکەوتەی جۆگرافی شاری سلێمانی 🔹 ڕەهەندی کەلەپوورییەکان و لێکدانەوە و شیکردنەوەیان 🔹 چۆن و بە چ میکانیزمێک نەسیجی کەلەپووری شارەکە شێوێنرا 🔹 ڕەهەندی پەیماننامە و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی بواری کەلەپوور و شوێنەوار و ڕاسپاردەکانیان. هەموو ئەمانە لێکدانەوە و بنکۆڵکاری بۆکراوە و خراوەتەڕوو. ی.س

ب?اوکردن?و?