ئامادەکردنی: یونس سلێمان ئەحمەد
مێژووى دروستبوونى زەڕایەن:
زەرایەن: کۆمەڵگایەکی زۆرەملییە بوو لەساڵی ١٩٧٨ ڕژێمی پێشووی
سەدام دروستیکرد بو ئەو گوندانەی ئەوبەری ئاوی سیروان لەنزیک شاری سلێمانی لەدەشتى
شارەزوور دواتر کرایە ناوەندی ناحیەی زەڕایەن.
مێژوو
پاش دروستکردنی حکومەتی عێراقی لە ساڵی ١٩٢٥ و لکاندنی باشووری
کوردستان بە دەوڵەتی پاشایەتی ئەوسای عێراقەوە، دەستکرا بەدامەزراندنی دەزگا
ئیدارییەکان لە عێراقدا، لەکوردستانیشدا چەند لیوا (پارێزگا) و قەزا و ناحیە
دامەزرا. یەکێک لە ناحیەکان، ناحیەی وارماوا بوو لە گوندی چەمەرگە ئیدارەکەی
دامەزرێنرا، سنورەکەشی ئەو کاتە پێکھاتبوو لە ناحیەی زەڕایەنی ئێستاو ھەڵەبجەی
تازەو دەربەندیخان بە ھەموو دێھاتەکانییەوە. لەساڵی ١٩٥٢ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی
وارماوا لە گوندی چەمەرگە گوێزرایەوە بۆ گوندی قلیجە تا ساڵی ١٩٥٨، پێش شۆڕشی ١٤ی
تەمموز لەساڵی ١٩٥٨ بۆ ماوەیەکی کەم، بەڕێوەبەرێتی ناحیەکە گوێزرایەوە بۆ گوندی
چنارە و ھەر بەناوی بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماواوە بووە، لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٥٥
تا ١٩٥٨ عەبدول جەبار زەنگەنە بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا بووە. لە پاش شۆڕشی ١٤ی
تەمموزی ١٩٥٨ بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چنارەوە گوێزراوەتەوە بۆ
دەربەندیخان و ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی دەربەندیخان. لە ساڵی ١٩٧٩
ناحیەکە گوێزراوەتەوە بۆ ئۆردوگای زۆرە ملێی زەڕایەن، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە
لەساڵى ١٩٧٨ درووستکرا لەگوندەکانی سەرسنوری کوردستانی عێراق وەکو گوندەکانی(گمە،
پشتە، گڵێجاڵ، قەڵپ، بەلەسۆ، چوارداران، بەڕوێن، کانی پاشا، کانی وەیسکی، تۆوشکی،
مۆرتکە، سەرشاتە، زارێن، بانی بۆڵان، چەندین گوندی تر کە بەزەبری ھێزی سوپا و تانک
ڕاگوێزرابوون. ناحیەی زەڕایەن لەساڵی ١٩٧٩ سەر بەقەزای دەربەندیخان بوو لە
پارێزگای سلێمانی.
بەپێی مەرسومى کۆمارى ژمارە (٣١١) لەڕۆژی ١٩٨٩/٦/٢٨ناوی ناحیەکە
گۆڕا بۆ ناحیەى شارەزوور
لەدوای ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ تا ساڵی ١٩٩٥ لە ڕووی ئیدارییەوە
بەسترابوەوە بە پارێزگای کەرکووکەوە لەقەزاى دەربەندیخان. لەساڵی ١٩٩٥ بە فەرمانی
ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی زەڕایەن لەڕووی ئیدارییەوە
خرایە سەر قەزای شارەزوور لەپارێزگای سلێمانی.
ناوی زەڕایەن
لەسەر ناوی زەڕایەن چەند ڕایەكی جیاواز هەیە گەریدەی ناودار (كەریم
زەند) دەڵێت
"لە شوێنی زێڕ یان خاوەن زێڕەوە هاتووە". لەبۆچونێكی
تردا هاتووە دەڵێت: ناوی زەڕایەن لەناوی ژنێكەوە هاتووە، كە لەوناوچەیە ژیاوە ناوی
زێڕین بووە.
هەروەها لەبۆچوونێكی تردا ئاماژە بەم ناوە دەكات و دەڵێت
"لەوناوچەیەدا كانیەك هەبووە ناوی (كانی زێڕین) بووە دواتر ئەم ناوە گۆڕاوە
بۆ زەڕایەن.
شوێنی ناحیەكە:
بەپێی بازنەكانی پانی دەكەوێتە نێوان (٣٥٬١٥-٣٥٬١٨ )ی باكور هێڵەكانی درێژی (٤٥٬٣٩-٤٥٬٤٤) ی خۆرهەڵات.
سەبارەت تۆبۆگرافیای ناحیەی زەڕایەن درێژیەكەی لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ
ڕۆژئاوا(٤٥)كم پانیەكەی(١٥-٢٠)كم وەبەرزیەكەی لەنێوان (٤٥٠-٦٠٠)م وەشاخەكانی هەورامان
و چوارتاو باڵامبۆدەوریان داوە لەباكوری ڕۆژئاواوە دەبەسترێتەوە بەدەشتی سلێمانی،
ئەم دەشتە بە بەپیترین دەشت دادەنرێت لەهەرێمی كوردستاندا بەهۆی نیشتوی
ڕووبارەكانەوە كە لەشاخەكاندا دێتە سەرئەم دەشتە ڕووباری تانجەرۆ و ئاوی زەڵم و
چەقان و ڕووباری تابین لەبەشی ڕۆژئاوایەوە دەڕژێتە ناوی.
ڕووبەری زەوی ناحیەی زەڕایەن:
سەبارەت بەڕووبەری ناحیەی زەڕایەن بەدۆنم، بەپێی داتاكانی ساڵی٢٠١٢
دەركەوتووە كۆی گشتی زەویە كشتوكاڵیەكان لەوەڕگاو دارستان(١١٤٠٩٤٬٥)دۆنم بووە لەنێوانیاندا بڕی ٥٢٢٧٧ دۆنم زەوی دێم وەبڕی ١٤٩٧٨دۆنم
بەراوە وەبڕی ٦٥٢٨دۆنم بەردەڵانە واتە بێ كەڵكە هەروەها لەوەڕگاش ٢٨٩١٥دۆنم
لەوەڕگایە وبڕی ١٠٨٦٠دۆنم دارستانی سروشتیەو بڕی ٥٠٠دۆنم دارستانی دەست كردە كەلە
لایەن فەرمانگە پەیوەندی دارەكانەوە دروست كراوە، هەروەها بڕی(٧٨٬٥) دۆنم باخی بەراوە وەبڕی (٣٦)دۆنم ڕەزە واتە دێم.
ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی زەڕایەن بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٧: (٤٩٩٧)
خێزان و (٢٦٩٤٠) کەسە.
کەبەم جۆرە دابەشبووە بە سەر شار و لادێدا:
١- ناوەندی ناحیەی زەڕایەن: ژمارەی خێزان( ٣٤٣٦)، ژمارەی کەس (
١٧٦٠٤) .
٢- گوندەکان: ژمارەی خێزان ( ١٥٦١)، ژمارەی کەس ( ٩٣٣٦).
سنووری جوگرافی زەڕایەن: ناحیەی زەڕایەن دەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی
شاری سلێمانی بە دووری ٤٦ کیلۆمەتر. لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای سەیدسادقەوە چەمی
تانجەرۆ لە یەکتریان جیادەکاتەوە. لە دەریاچەی دەربەندیخان تادەگاتە گوندی قەرەگۆل
لەوێدا ناحیەی تانجەرۆ ھاوسنورە لە گەڵیدا، لە خۆرئاواوە سنورەکەی درێژ دەبێتەوە
بۆ گوندەکانی بناری قەرەداخ لە گوندی ئاوەکەڵەوە بەبنارەکەدا تێدەپەڕی تاگوندی چەم
و ژاڵە لەوێشەوە دەپەڕێتەوە گوندی میرەدێ تا دەگاتە گوندەکانی کانی بەردینە و دەق.
تێبینی: بۆ ئەم بابەتە سوود لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژمارە (
2237) بەرواری 29-8-2000 وەرگیراو\
دەتوانن لێرەوە بچنە لاپەڕەی تایبەت بە زەڕایەن لە ویکیپیدیا: