پارە گەیشتە هەرێمی کوردستان
وەزیری دارایی عێراق ئاشكرای كرد كە ئەو پارەیەی بڕیار بوو بۆ هەرێمی بنێرێن ئێوارەی ئەمرۆ رەوانەی هەرێمی كوردستانیان كردوە.
هۆشیار زێباری وەزیری دارایی حكومەتی عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە لە چوارچێوەی ئەو رێكەوتنەكەی هەرێمو بەغدا واژوویان كردوە ئێوارەی ئەمرۆ بڕی 420 ملیار دیناریان رەوانەی هەرێمی كوردستان كردوە.
وەزیری دارایی عێراق جەختیكردوەتەوە ناردنی ئەو پارەیە لەلایەن بەغداوە هەنگاوێكە بۆ پابەندبوونی حكومەتی ناوەند بەو رێككەوتنەی لەگەڵ هەرێم كراوە.