ساڵی كوردی، له گۆشه‌نیگای شوێنه‌واره‌وه
بەشی یەکەم
نەوشیروان عەزیز
دیاری كردنی هه‌ر ساڵێك بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌و میله‌تێك له‌سه‌ر روداو گه‌لێك وه‌ستاوه كه له رابردودا ئه‌و میلله‌ته پێیدا تێپه‌ڕیوه‌و ئه‌زمونی كردوه. ئیدی روداوه‌كه هه‌ڵگری چ باكگراوه‌ندێك بێت ئه‌وه زیاتر له‌چوارچێوه‌ی شكۆمه‌ندی ئه‌و گهلو نه‌ته‌وه‌یه ده‌مێنێته‌وه.
به‌جۆرێك گه‌لێك وڵاتی دنیا ساڵه یه‌كه‌مینه‌كانی بون به‌قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ لهمێژویاندا كردوه به‌ساڵی وڵاته‌كه‌یان، گه‌لێك وڵاتی دیكه ساڵی سه‌ركه‌وتنه مێژوییه‌كانیان به‌سه‌ر زلهێزه‌كانی دیكه‌دا هه‌ڵبژاردوه.
گه‌لێك نه‌ته‌وه‌ی دیكه ساڵی رزگاربون له‌ژێرده‌سته‌ی ئیمپراتۆرییهتهكانیان كردوه به‌ساڵی وڵاته‌كه‌یان، هه‌ندێك نه‌ته‌وه‌ی دیكه ساڵی هاتنی ئاین، په‌یامهێنه‌ری ئاینه‌كه‌و روداوه‌كانی به‌سه‌ر ئاینه‌كه‌دا گوزه‌ری كردوه داناوه.
ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌ك جێگای بایه‌خه، ئه‌وه‌یه چۆن دهكرێتو ده‌گونجێت پایه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك داچهقێنرێت، له‌به‌رامبه‌ریش ساڵ‌و رۆژمێرو مارشی تایبه‌ت به‌خۆی نه‌بێت! واته ساڵنامه‌یه‌كی دروست، كۆڵه‌یه‌كی دهوڵهتداریهكی ته‌ندروسته.
ئه‌گه‌ر له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه سه‌یری نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ین له‌چاخه به‌ردینه‌كانه‌وه له‌سه‌ر واقیع حاڵی میسۆپۆتامیاو هه‌رێمی كوردستان دهژیو زۆرترین ههوارزو نشێوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
گه‌لێك نه‌ته‌وه له‌كۆندا له‌سه‌ر ئه‌م خاكه فه‌رمانڕانیان كردوه، ده‌وڵه‌تی به‌هێزیان بونیاندناوه، چه‌ندان نه‌ته‌وه‌ی كۆن كهههنوكه ئه‌وانه به باوباپیرانی كورد ده‌ژمێردرێن له‌م خاكه‌دا داهێنانی گرنگی ژیارییان كردوه، گه‌لیك له‌و نه‌ته‌وانه سنوری ده‌سه‌ڵاتی هێنده فراونبوه كه وڵاته‌كانی جیرانیشی گرتوه‌ته‌وه.
بۆیه لێره‌دا ده‌پرسین به‌گوێره‌ی ئه‌و پێش مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه بێت، ئایا ساڵی كوردی به‌گوێره‌ی كام پێش مهرجو پێوه‌رێكی زانستی دانراوه؟ ئایا ئه‌وانه‌ی ئه‌و ساڵه‌یان هه‌ڵبژارد پشتیان به‌چ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی به‌ستبو!
ئایا به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رواره‌ی بۆ ساڵی كوردی دیاریكراوه، بڵێی گه‌له كۆنه‌كانی كورد له‌و ده‌مه‌دا یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی كوردیان راگه‌یاند بێ، یان چ روداو گه‌لێكی گرنگ وه‌ها رویدابو كه هێنده جێگای بایه‌خ بێت بكرێته ده‌ستپێكی یه‌كه‌مین ساڵی كوردی؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه پشت ده‌به‌ستێت به‌شیكردنه‌وه‌و لێكۆلێنه‌وه له‌و ساڵه‌و روداوه‌كانی دیكه كهپێشو پاش ئه‌و ساڵه رویانداوه، ئایا خۆ به‌ستنه‌وه ئێمه ته‌نها بهمادهوه چی لێ سه‌وز دهبێو هه‌ڵگری چ په‌یامێكیش بێ؟
به‌ستنه‌وه‌ی ساڵی كوردی، بهمیدیو ئاشورییه‌كانه‌وه
ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به‌ساڵی كوردی زیاتر ده‌به‌سترێته‌وه بهمیدییهكانهوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بڕیاری ئه‌و ساڵه كوردییه‌یان داوه، ئاگاداری ئه‌وه نه‌بون كهمیدییهكان كه‌ی ده‌ركه‌وتون، پاشان چ كاتێك بوه ده‌وڵه‌تی میدیان دامه‌زراندوه.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به‌ده‌وڵه‌تی میدی وه‌ك پاشماوه‌ی شوێنه‌واری به‌ڵگه‌ی زانستی بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌و ماوه‌ی فه‌رمانڕوایی دیاریكراوه بریتیه له ساڵی (650_ 550)پ.ز، ئه‌م ساڵه‌یش وه‌ك سه‌رده‌می میدی دیاریكراوه به‌گوێره‌ی ئه‌و پاشماوه شوێنه‌وارییانه‌ی كه لهكنهوپشكن دۆزراونه‌ته‌وه پاشان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه.
پاشان ده‌وڵه‌تی میدی، له‌ساڵی (550) پ.ز، له‌لایه‌ن كۆرشی فارسییه‌وه هێرشیكرایه سه‌ر، له‌كۆتایدا ده‌وڵه‌تی مادی روخاند، كۆتایی بهقهڵهمڕویی پادشا (ئه‌ستیاگ)ی میدی هێنا، هه‌ر ئه‌م جه‌نگه‌یش بو به‌ئه‌فسانه‌ی كاوه‌و زوحاك، نزیكترین روداوه كه ئه‌و ئه‌فسانه‌ی بۆ داتاشراوه، یان لێوه وه‌رگیراوه، له‌شوێنێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی تایبه‌ته بهئاشورییهكان به‌گوێره‌ی كنهوپشكنینو به‌ڵگه شوێنه‌وارییه‌كان له‌و كنهوپشكنینهكان به‌ده‌ست كه‌وتون، فهتراتی فه‌رمانڕانی ئاشورییه‌كان به سێ قوناغ دابه‌شكراوه، هه‌مو سهردهمهكهیش له ساڵی (2000_ 612پ.ز) كۆتایی دێت.
خودی ئاشورییه‌كان، له‌جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بییه‌وه بۆ وڵاتی شام هاتون، دواتریش وڵاتی (سوبارتو) كه‌مه‌به‌ست ناوچه‌كانی ئێستای كوردستانه، داگیركردوه. له‌كۆتاییه‌كانی فه‌رمانڕانی ئاشورییهكاندا زۆر بێهێزبونو میدییهكانو چه‌ند تێره‌و هۆزێكی دیكه توانیان یهكبگرنو كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی ئاشوری بهێنن.
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئاشورییه‌كان بۆ سێ قوناغ دابه‌شده‌كرێت:
_ سه‌رده‌می ئاشوری كۆن 2000_1500 پ.ز.
_ سه‌رده‌می ئاشوری ناوه‌ڕاست 1500 _ 911 پ.ز.
_ سه‌رده‌می ئاشوری نوێ 911 _ 612 پ.ز.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه فهتراتی فه‌رمانڕانی ئاشوری‌و میدییه‌كان بو، بۆیه ئه‌و ساڵانه‌مان روون كرده‌وه، چونكه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ساڵانه هه‌رباسێك له‌ساڵی كوردی بكرێت هه‌ڵه‌ی زانسیتیه، وه‌ك ساڵه كوردییهكهیش لێوان لێو ده‌بێت له‌هه‌ڵه.
ساڵی كوردی چ رێكه‌وت‌و په‌یوه‌ندییه‌كی به میدییهكانهوه هه‌یه؟!
ساڵی كوردی به‌گوێره‌ی رۆژمێری كوردی، هه‌نوكه ساڵی 2712 كوردییه، به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی پشت رۆژمێره‌كه بێت زیاتر 2700 ساڵه كورد یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی كوردی دامه‌زراندوه!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆ روداوه مێژوییه‌كانی سه‌ره‌وه‌و ئه‌و به‌رواره‌یش بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وا 700 ساڵ پێش زاین، هیچ روداوێكی وه‌ها گرنگ روینه‌داوه كه‌شایه‌نی باسكردن‌و دانانی ساڵی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت!
ئه‌گه‌ر بیانوەکە ئه‌وه‌بێت كه دروست بونی ده‌وڵه‌تی ماد بێ، ئه‌وا ئه‌و فه‌تره‌یه مادده‌كان زۆر لاوازبون، ته‌نانه‌ت چه‌ند تیرهیهكیش بون.
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ڕوخانی ده‌وڵه‌تی ئاشورییه‌كانه‌وه هه‌بێت ئه‌وه ئه‌وه‌یش ناڕاسته، چونكه ئاشورییه‌كان له‌لایه‌ن میدییهكانهوه له‌ساڵی 612 پ.ز روخاوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ساڵه‌یش كراوه به سه‌ره‌تایی ساڵی كوردی ساڵی روخانی ئاشوررییهكان بێت، هێشتا ئه‌وه‌یش هه‌ڵه‌یه، چونكه ئێستا (2712) ساڵی كوردییه، كه‌واته ئه‌گه‌ر روخانی ساڵی ئاشوری كه (612) دانرابێت ده‌بێت (87)ساڵ له‌م ساڵه كوردییه‌ی ئێستا كه‌م بكه‌ینه‌وه، ئه‌و كاته ساڵه ده‌بێته (2625) كوردی.
چونكه ئه‌مه ژماره‌یه‌و بیركارییه، پاشان هاوكێشه‌یه‌كی زۆر ساده‌یه ئه‌ویش لێده‌ركردنی ساڵی زاینییه له ساڵی كوردییه‌كه بزانین رێك ساڵی 612 پ.ز روخانی ئاشور ده‌كات یان زیاده‌ی هه‌یه به 87 ساڵ.
2014 زاینی – 2714 كوردی = 700 كه به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ 88 ساڵی لێده‌ربكرێت ئینجا ده‌كات ساڵی 612پ.ز روخانی ده‌وڵه‌تی ئاشوریی، كه‌واته ئێستا ساڵی كوردییه‌كه‌مان (88 ساڵ) له‌پێشه‌وه‌یه ده‌بێ ئه‌و 88 - 2714 لێدهربكرێتو هه‌نوكه ساڵی 2626كوردی بێت.
ئه‌م ژمارانه‌یش ساده بكه‌ینه‌وه بۆ تێگه‌یشتی خوێنه‌ران ئه‌وه‌یه، ساڵه كوردییه ته‌واوه‌كه (ئه‌نجامی هاوكێشهكهمان) ئێستا له‌ساڵی زاینی ده‌ربكه‌یت رێك ده‌كاته ساڵی 612 روخانی ده‌وڵه‌تی ئاشوری، بۆ نمونه؛
2014 زاینی – 2626 كوردی = 612 پ.ز روخانی ئاشورییه‌كان.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه رونكرایه‌وه بۆ ئه‌وه بو ئایا ساڵی كوردی چۆن هێنراوه‌و هه‌رچۆن بێت هه‌ڵه‌یه ئێستا ده‌بێت ساڵی 2626 كوردی بێ، نه‌ك 2714 كوردی!
ساڵی كوردی، ته‌نها له‌باشوری كوردستان به‌كاردێت:
كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری گشتی هه‌یه بۆ دیاریكردنی ساڵ، مارشی نیشتمانی، گه‌لێك بابه‌تی هاوبه‌شی دیكه، كه مه‌رجی گشتاندنی تێدایه‌و بۆ هه‌مو نه‌ته‌وه‌كه به‌كاردێت، واته ده‌بو ئه‌و ساڵه كوردییه بۆ هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستان وه‌ك یه‌ك باوه‌ڕییان پێبكردایه بهكاریانبهێنایه، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ته‌نها له هاوڵاتیانیو ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی باشوره‌وه بهكارنههێنرایه، به‌ڵكو ئه‌وانی دیكه‌ش له‌پارچه جیاوازه‌كان هیچ نه‌بێت لهنوسینو بڵاوكراوه كه‌سییه‌كانیش بوایه به‌كاریان بهێنایه.
دوا كتێبی نه‌وشیروان مستافا، كتێبی (به‌ده‌م رێگاوه گوڵ‌چنین)بو، به‌شێكی زۆری بۆ شوێنه‌وارو مێژو دانراوه، له‌په‌ڕه‌ی 12ی كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێت "له‌كوردستانی عێراق، له‌به‌رامبه‌ر ساڵی زاینی دا ئێستا به‌شانازییه‌وه ساڵێك ئه‌نوسن، له‌ساڵی هیچ میلله‌تێكی ئه‌م دنیایه ناچێ"، واته ساڵه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به‌و روداوهیشهوه نیه كه‌بریتیه له‌ڕوخانی ئاشوری، پاشان نوسه‌ر دێته سه‌ر مێژونوسان ده‌ڵیت "ده‌بو خۆیان نه‌كردایه خاوه‌نی"، بیانوی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه له‌وساڵه‌دا چه‌ند تێره‌و هۆزێكی دڕنده‌و دواكه‌وتوی ناوچه شاخاویه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر نه‌ینه‌وای پایته‌ختی ئاشوری‌و یه‌كێ لهپیشكهوتوترین شارستانێتهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان به‌جۆرێ وێران كردوه كه ئیتر هه‌ڵنه‌ساوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت خودی نوسه‌ری كتێبی (به‌ده‌م رێگاوه گوڵ‌چنین)یش، كه‌وتوه‌ته چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه، ده‌بێت به‌سه‌رمان گوزه‌ر نه‌كه‌ن‌و وه‌ڵام بدرێنه‌وه، ئه‌و هه‌ڵانه‌یش تایبه‌ته به‌و په‌راگرافه بچوكه‌ی باسمانكرد.
ئه‌وه‌ی نوسه‌ر له‌سه‌ر ساڵی كوردی ده‌ڵێت "له‌ساڵی هیچ میلله‌تێكی دنیا ناچێ"، زۆر راسته، به‌وردی له‌سه‌ره‌وه هه‌مو هه‌ڵه‌كانمان رونكردۆته‌وه، له‌وێدا كه‌ده‌ڵێت گوایه له‌ڕوخانی ده‌وڵه‌تی ئاشورییه‌وه وه‌رگیراوه، ئه‌و ساڵه دانراوه، ده‌بو ئه‌ویش ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕێت لێكدانه‌وه‌ی بۆ ساڵه‌كه‌ی ئێستای كورد‌و روخانی ده‌وڵه‌تی ئاشوری بكردایه هه‌ستی به‌و جیاوازییه زۆره‌ی له‌ژماره بكردایه، وه‌ك پێشتر گوتمان ئه‌گه‌ر له‌ڕوخانی ئاشورییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه ده‌بێت له‌ساڵی 2714كوردی، 88ساڵی كه‌مبكرێته‌وه بكرێت به‌ساڵی 2626كوردی، چونكه ئه‌و كات له‌گه‌ڵ روخانی ئاشورییه‌كان له‌ساڵی612 پ.ز، یه‌كده‌گرێته‌وه‌و زانستی تره، رێك رێكه‌وتنی روخانی ئاشور ده‌كات، ئه‌مه‌یش ژماره‌یه‌و بیركارییه شه‌رمی له‌هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه!
پاشان، نوسه‌ر ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر نه‌ینه‌وای پایته‌ختی ئاشور دڕندهنو له‌ناوچه شاخاوییه‌كان هاتون، له‌كۆتایشدا ده‌ڵێت "نابێت خۆمان به‌بێگانه بزانین له سۆمهریو ئاشوری‌و خوری‌و گوتیو لولوبی..هتد"، ئه‌و دو دێڕه دژبه‌یه‌كی تێدایه، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ئاشوریان روخاند بێت دڕنده بن، ئیدی پێویست به‌نیوه دێڕی دوه‌م ناكات له‌كۆتایی وه‌سف بكرێن!
له‌به‌رئه‌وه‌ی میتانی‌و خورییه‌كان رۆڵی گرنگینان بینیوه له‌كۆنتڕۆڵ كردنی به‌شی زۆری وڵاتی ئاشورو داگیركردنی، پاشان میتانییهكانی به‌یارمه‌تی هۆزگه‌لی دیكه به‌فه‌رمی هێرشه‌كه‌یان جێبه‌جێكردوه، كه هه‌ریه‌كه له‌و نه‌ته‌وانه گه‌له كۆنه‌كانی كوردستانن ئیدی بۆ به دڕنده ناوببرێنو وه‌صف بكرێن! نه‌ده‌بو ئه‌و دێڕانه به‌سه‌ر نوسه‌ر تێپه‌ڕێت.
ئه‌وه‌ی راستره له‌سه‌ر ساڵی كوردی بگوترێت ئه‌وه‌یه، بۆ ده‌بێت ئێمه ساڵی كوردی بهمیدییهكانهوه ببه‌ستینه‌وه، ئایا ته‌نها میدییه‌كان له‌كوردستان ژیاون؟ بێگومان نه‌خێر پێش ئه‌وان گوتیو سوباریو لولوبیو ئۆراتیو خوری‌و میتانی...هتد، له‌كوردستان ژیاون، پاشان ئه‌وه‌ی نه له‌كۆماری كوردستان‌و نه له رۆژنامه‌ی كوردستاندا، ئه‌م ساڵه به‌كارنه‌هاتوه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م نه‌بێت، كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری باكگراوه‌نده شوێنهواریو مێژوییهكه بن، به‌كاریانهێناوه. ئیدی دوای ئه‌وه توتی ئاسا، په‌ره‌ی سه‌ندو ئه‌سته‌مه له‌كۆڵ كوردیش بێته‌وه.
ئه‌فسانه‌ی كاوه‌و زوحاك:
بەشی دووەم
ئایا ئه‌فسانه‌ی كاوه‌و زوحاكو چه‌ژنی نه‌ورۆز چ په‌یوه‌ندێكی بهكوردو ساڵنامهكهیهوه هه‌یه، ئایا ئه‌فسانه‌كه دیرۆكێكی په‌تی كوردییه؟
مێژوی گه‌لانی دونیا، لێوان لێوه له ههورازو نشێو، پڕیه‌تی له‌ئه‌فسانه‌ی تاباو ناته‌بای، دژ به‌گه‌لانی دیكه‌ی جیران، یان ئه‌وه‌ی له بازنه‌ی دوژمن له‌ڕوانگه‌ی گه‌لانی دییه‌وه وێنای بۆ كراوه.
ئه‌فسانه‌كان زۆر‌و بۆرن، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت مێژوی گه‌لێكی ئه‌وروپی، یان ئه‌مەریكی، یان ئه‌فریكی، یان ئاسیای بخوێنێته‌وه ده‌بێت به‌شێكی خوێندنه‌وه‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك دابنێت بۆ ئه‌و ئه‌فسانه داتاشراوانه.
ههنوكهیش له‌بیرمه كاتێك باسی گه‌لی (رۆمانییه‌كان، یان شاری رۆما)مان، ده‌خۆێند، كه مه‌به‌ست ئیتالیای ئێستایه یه‌كه‌مین جار، له‌ئه‌فسانه‌ی ئه‌و دو منداڵ‌و گورگه‌وه وه‌ك ده‌ستپێك ده‌ستمان پێكرد، واته ئه‌وه‌ی مێژوی رۆمای خوێنابێتهوه ده‌بێت له‌گۆشه‌نیگای ئه‌فسانه‌ی ئه‌و گورگانه‌وه ده‌ستی پێكردبێو باری سه‌رنجی بۆ ئیتالیای ئێستا نه‌خشاندبێت.
هه‌مو ئهفسانهكهیش ته‌نها له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبو باسی ده‌كرا، كه شاری رۆما له‌لایه‌ن دو منداڵه‌وه به‌ردی بناغه‌ی دانراو دروستكرا، كه‌خودی دو منداڵه‌كه گورگ به‌خێوی كردون‌و شیری داونه‌تێ...
واته كه‌م وڵاتی دونیا هه‌یه، ئه‌فسانه‌ی داشراو، پڕبه‌پێستی گه‌له‌كه‌ی بۆ خۆی دانهتاشیبێت. له‌م نێوه‌نده‌دا گه‌لی كورد یان توانای ئه‌فسانه داتاشینی یان راستر بڵێین دروستكردنی نه‌بوه، یان هه‌رچی داتاشیبێت له‌هیچ سهرییهكهوه مه‌رجی تایبه‌تی تێدانیه، ناشبێت.
به‌مانایه‌كی دی، ئه‌فسانه‌ی میلله‌تی كورد بۆ خۆی دابڕیوه، ته‌نها موڵكی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نین، به‌كوردیشه‌وه به‌ڵكو موڵكی گه‌لانی كۆنی هه‌مو رۆژهه‌ڵاتن، پاشان ئه‌وه‌ی كورد به‌هی خۆی زانیوه له‌سه‌ره‌كه‌ی دیه‌وه، نوشستی‌و شكستی دهوڵهتو فه‌رمانڕانه كورده‌كانی بون، له‌چوارچێوه‌ی گه‌له كۆنه‌كانی كوردا.
ئایا كاوه‌و زوحاك، كامیان كورد بون؟!
بۆ ئه‌وه‌ی كات‌و شوێنی ئه‌فسانه‌كه دیاری بكه‌ین، به‌ڕاستی بچینه بنجوبنه‌وانی روداوه‌كه، ده‌بێت نزیكترین روداو كه ئه‌فسانه‌كه‌ی لێوه‌رگیراوه بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه تائێستایش نه كاوه، نه زوحاك نازانرێت كێیه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت ئه‌م روداوه‌و ئه‌فسانه‌یه نزیكترین وێناكراوه، ئاماژه بۆ كرا‌و كه‌لێیه‌وه وه‌رگیرابێت بریتیه له‌سه‌ركه‌وتنی كۆرشی پادشای فارسی به‌سه‌ر ئه‌ستیاگی پادشای مییدی كوردیدا‌و روخانی ماد به‌ده‌ستی كۆرشی فارسی له ساڵی 550 پ.ز، كه‌واته ئه‌فسانه‌كه تایبه‌تمه‌ند نیه بهكوردو شكستی كورد‌و سه‌ركه‌وتنی فارسه‌كانه.
واته كورد گوته‌نی ئه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌كه‌ی یه‌كه‌مجار بڵاوكردۆته‌وه هیچ ئاگاداری كات‌و زهمهنو شوێنی روداوه‌كه نه‌بوه‌و بۆ ریش چوه، سمێڵشیان خستوه‌ته سه‌ری.
جه‌ژی نه‌ورۆز، هه‌ڵه گه‌وره‌كه؟!
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر جه‌ژی نه‌ورۆز وتراوه‌و باسكراوه، چه‌نده ساڵی كوردی‌و ئه‌فسانه‌ی كاوه‌و زوحاك راست بون، ئه‌ویش هێنده راستی تێدایه!
دیاره ئه‌و جه‌ژنه‌ی له‌سه‌ره‌تای به‌هاردا هه‌مو ساڵێك ده‌ست پێده‌كات، خه‌ڵكی كوردی چه‌نده‌ها نه‌ته‌وه‌ی دیكه ئاهه‌نگ شایی‌و خۆشی بۆ ده‌كه‌ن چه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌تمه‌ند نیه به‌كورد، به‌ڵكو له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات بهگشتیو به‌شێكی ئه‌وروپا، له‌و كاته‌دا ئه‌و جۆره ئاههنگو یاده ده‌كرێته‌وه، هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش به‌ناوی ده‌یكه‌نه‌وه، بۆ نمونه فارس پێیده‌ڵێت نه‌ورۆز، هه‌ندێكی به جه‌ژنی دار‌و دره‌ختی ده‌زانن.
ئه‌وه‌ی گرنگه كۆنترین نه‌ته‌وه ئه‌م یاده كردبێته‌وه، بریتین لهسۆمهرییهكان، پاشان بابلییه‌كان، داهێنراوی ئه‌و دو گه‌له كۆنه‌ی رۆژهه‌ڵات بوه، یان راستر بڵێن میسۆپۆتامیا بوه.
به‌جۆرێك رێكه‌وتی 21 ئاداری هه‌مو ساڵێك بۆ ماوه‌ی 11 تا 13 رۆژ جهژنو ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا، پاشان رۆژمێری سۆمهریو بابلییه‌كان له 21 ئاداره‌وه ده‌ستی پێده‌كرد، تاوه‌كو ئێستایش ناوی مانگی سۆمهریو بابلییه‌كان وه‌ك (ئادار، نیسان‌و، تهمموز..) به‌كارده‌هێنرێت.
واته ئه‌م جه‌ژنه‌ی موڵكی هیچ گهلو هۆزێكو نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه بە تەنیا، تایبه‌تیش نیه به‌هیچ گه‌لێك، هه‌روه‌ها (الاصاطیر، ماقبل فلسفه) عێراقی كۆن به‌شی زۆری ئه‌م باس‌و خواسته‌یه له‌گه‌ڵ دروست بونی كه‌ون هه‌ركه‌سێك ویستی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ری.