لاواندوەیەکی مامۆستا ئیبراهیم محەمەد عەزیز بۆ کۆچی دوای باوکی
باوکێک خاکی و سادەو سیخناخ لە میهرەبانی...هێشتا ئارەزوو وتاسوقمان نەشکا بوو تۆ جێت هێشتین. . لەو ساتەی دوا هەناسەو دوا سەرنج و دوا تروکانی چاوت دەرشتەسەر رۆحم، من هەموو گیان لە ترسی کۆچی یەکجارەکی دەلەرزی ولە دڵ و رۆحمەوەتەنها دەپارامەوە، خودایە بەس ئەجارە پێمان بەخشەوەو بێ باوکمان نەکەی.. دەپارامەوەو دەمووت ئیلاهی لە سۆزو موحیبەتی پرتینی باوکێتی هەتیومان نەکەی..دەپارامەوەو چاوانی پر فرمێسک نەیان دەهێشت روونتر لە رووخساری فریشتەیت رامێنم ..تەڵخ دەبوون و وەک خەبەری کۆچت بەیان کەن وابوو....بابە گیان هەمیشە ترساوم لە وەختەی بێ باوک بم..من هەزاران جار لە خەیاڵدانمدا گۆر وشێر دراوم بە هەستی بێ باوکی، بەڵام تاڵێتی وەک ئەمجارە نەبووە، زۆر قورس و ئاستەم بووە لام رۆژێ بڵێم باوە گیان و کەسێ نەبێ بێژێ گیانی باو... زۆر ترساوم و تۆقیوبووم، بەوەی رۆژی بێمەوە ماڵی مناڵی و تۆش سەفەری جاویدانیت کردبێ ، وەکی جاران نەتوانم دەستە زبرو قڵیش بردووەکەی هیلاکی و رەنجی چەندین ساڵەت ماچ بکەم و لە ناودەستانی خۆمدا تۆزێکی راژەنم، بمەوێ بیلاوێنمەوەو لە باوەشت بگرم و تێر تێر بۆنی باوک هەبوونم هەڵمژم...ترساوم بێمەوە بۆ ماڵی گەورەو تۆی تیانەبێ...سەختە ئێشت لە دڵمان... زۆر بەسوێیە ماڵی گەورە بەبێ تۆ..باوە گیان بە ئێشە جارێ تر ناتوانی لە پردا لە دەرکەمان بەیت وبە خەندەوماچ و دیارییەوە مناڵانمان لە ئامێزی ئارامیت گری وقوربانیان بی ..خودایە چەند باوکێکی سینە ساف و بێ غەل و خەوش بووی بۆمان..باوە گیان توخوا لە خەونماندا پێمان بڵێ گەردنت ئازاد بێ چون فشاری مەرگ هێند بە پەلە بوو، جگە لە شەهادەت، نەی هێشت وشەیەکی ترمان لا جێ بهێڵی....باوکە گیان بمان بوورە تۆ سەری رەش وریشی رەشت سپی سپی کرەوە، تا هەموومانت پێ گەیاندو لە ماڵی خۆمانت ناین، تۆ نانی عیززەت ومەردیت بە گەروودا دەکردین..نانی دەستی ماندویت بە رووخۆشی و دڵخۆشییەوە دەهێنایەوە، لە خوانی گەورەت تێرتدەکردین..بمان بوورە باوە گیان...تۆ هەم باوک و هەمیش مام و هەمیش هاورێ و برا بووی بۆمان.. تۆ هەموو شتێکی ئێمە بووی ، تۆ ئاوەدانی وهەوێنی ئاشتی وخۆشەویستیمان بوویت.... باوە گیان بە قوربانی خۆڵی سەر گۆر و هەناسەکانی باوکێتیت بم ...هەمیشە پێویستمان بە تۆ بووەو زرکە تاڵی خەیاڵ نەبێ، نەم توانیوە بیر لە هەستی بێ باوکێتی بکەمەوە...کەچی چەشتم..تاڵ تاڵ وەک مەرگ... شیرین شیرین وەک مەرگ..خوات لە گەڵ بابە گیان خوات لە گەڵ ئاسوودەیی ماڵمان ..ماڵئاوا باوە هەموو دەم تاسەت دەکەین وبیرت دەکەینەوە...خودایە زوو زوو لە سەفەری خەودا دەستمان لە ناودەستی یەکتر نێوە..ئیتر هەر وێنەو رابردووی تۆیە لە گەڵمان دێت وتا مەرگی ئێمەش لە بیرت ناکەین.....دواجار چاو و دەستی هەموو ئەوانە ماچ دەکەم، کە بە بەشدارییان، خەمەکانیان کاڵ کردینەوەو سەبوورییان پێ داین...خوای گەورە ساغ و سەلامەتیان بکات..لە مردووی هەمووان خۆش بێ....
:::: لەم هەفتەیەدا محەمەد عەزیز باوکی مامۆستا ئیبراهیم کۆچی دوایکرد، خوای گەورە سەبوریان بداتەوە