ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

حکومەت بڕیارێک لەبەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەکات

حکومەت بڕیارێک لەبەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەکات
ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند " دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ زیاتر لە چەند مانگە تاوتوێی چەند بڕیارێک دەکەن بۆ بەرژەوەندی فەرمانبەران، دوا جار بە فەرمی بە بڕیاری ژمارە ٣٨ لە ڕۆژی ٥ ی نیسانی ٢٠١٥، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە:
١) درێژکردنەوەی ماوەی مۆڵەتی بێ مووچە (اجازة بدون راتب) بۆ فەرمانبەران بۆ ٥ پێنج ساڵ و شایانی نوێکردنەوەیە بۆ جارێکی تر بو ٥ سالى تر. 
‌٢) ماوەی مۆڵەتەکە بە خزمەت ئەژمار دەکرێ بۆ مەبەستەکانی خانەنشینی.
‌٣) بە پێی بڕگەی سێیەمی بڕیارەکە هەموو ئەوانەی کە پێش دەرچوونی ئەم بڕیارە ئەو مۆڵەتەیان هەبووە دەتوانن جارێکی تر سوودمەند بن لەم بڕیارە.


ب?اوکردن?و?