زانیاری لەسەر نەخۆشی شەکرە بزانە
بریتی یە لە گروپێک لە نەخۆشی کە کاردەکاتە سەر بەکارھێنانی شەکری خوێن( گلوکۆز) لەلەشدا .
شەکری خوێن( گلوکۆز): گرنگترین سەرچاوەیە بۆ پێدانی ووزە بەخانەکانی لەش . کە ئەم خانانە ماسولکە و شانەکانی لەش درووست دەکات . گلوکۆز ووزە دەدات بە مێشک .گلوکۆز یان لە خواردنەوە دەستمان دەکەوێت یا جگەر درووستی دەکات . گلوکۆز بە یارمەتی ھۆرمۆنی ئەنسۆلین دەتوانرێت بگوێزرێتەوە بۆ خانەو شانەکانی لەش و ووزەیان پێبدات .
تێبینی: ھۆرمۆنی ئەنسۆلین لە لەشدا گلاندی پەنکریاس دەیڕِێژێت
کەواتە نەخۆشی شەکرە :بریتی یە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەیشەکرلەخوێندا بەھۆی کەمی یان نەبوونی ھۆرمۆنی ئەنسۆلین لە لەشدا کە گلاندی پەنکریاس دەیڕِێژێت. زۆرجار ئەنسۆلین ھەیەبەبڕی پێویست بەڵام بەرگری ھەیە لەوخانانەی کە ئەنسۆلین ئیشی لەسەر دەکات
ئەگە شەکرەت ھەبێت , ئنجا ھەر جۆرێکی شەکرە بێت ,ئەوا ڕێژەی گلوکۆز لەلەشتدا بەرزدەبێتەوە, ئەم بەرزبوونەوەیەی ڕێژەی گلوکۆز چەندین گرفتی تەندرووستی درووست دەکات لەلەشدا.
ئەو جۆرەی نەخۆشی شەکرە کە درێژ خایەنە بریتیە لە جۆری یەکەم و جۆری دووەمی شەکرە .
بەڵام ھەندێک جۆری بەرزبوونەوەی گلوکۆز لەلەشدا کاتییە و زوو ڕێژەی گلوکۆزەکە دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی وەک ئەو شەکرەیەی لەکاتی سک پڕیدا ڕوو دەدات .
-
جۆرەکانی نەخۆشی شەکرە:
دووجۆری سەرەکی نەخۆشی شەکرە ھەیە ,
نەخۆشی شەکرە لەجۆری یەکەم:بەھۆی نەبوونی یان کەمی بڕی ئەنسۆلین ڕوودەدات.ئەمە ش لەمنداڵدا یا بەزۆری لەپیردا ڕوودەدات
جۆری دووەم :لەم جۆرەدا ئەنسۆلین بڕەکەی باشە بەڵام ڕێگری ھەیە لەسەرخانەکانی لەلەشداکە ئیشی لەسەردەکات بەم ھۆیەوە شەکر لەخوێندا کۆدەبێتەوە و دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی, ئەم جۆرەی شەکرە زیاترە لەجۆری یەکەم و بۆماوە (ویراسە) ڕۆڵێکی سەرەکی ھەیە لەم جۆرەدازۆریان قەڵەون و تەمەنیان لەپێگەشتنەوە یان مام ناوەندی لەتەمەندا دەبێت
-
نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە:
نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە بەگوێرەی بەرزی ڕێژەی گلوکۆزە لەلەشدا .ھەندێک جار وەک لە جۆری دووەمی شەکردا لەسەرەتادا نەخۆشەکە ھیچ نیشانەیەکی نییە, بەڵام لە جۆری یەکەمی شەکرەدا نیشانەکان زۆر خێرا دەردەکەون نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە لە ھەردوو جۆرەکەی شەکرەدا:
١- زۆر ئاوخواردنەوە و زۆر تینوبوون.
٢- زۆر میزکردن
٣-زۆر برسی بوون و زۆر خواردن
٤- دابەزینی کێشی لەش کە تەوەقوع ناکرێ
٥- ھەست بەبێ ھێزی و ماندووبوون
٦- سەرسوڕخواردن وگێژبوون ,بەرچاوڕەش بوون ,بینینی لێڵ دەبێت .
٧- برین درووست بوون و ئیلتھابات لەسەر لەش ودەست و قاچ و پووک و میزەڵان
٨-درەنگ ساڕێژبوونەوەی برین .
٩- توانای سێکسی کەمدەبێتەوەو ھەروەھا سڕبوونی دەست و قاچ.
١٠-کەمێک زەختیان بەرزدەبێتەوە.
١١- بوونی کیتۆن لەمیزەکەیان( کیتۆن بریتییە لەپاشماوەی ماسولکە و چەوری لەش کە ئەنسۆلینی پێویست نەبێت)
ھەرچەندە جۆری یەکەمی شەکرە لەھەموو تەمەنێکدا ڕوودەدات بەتایبەتی لە تەمەنی مناڵ و گەنجدا.بەڵام جۆری دووەمی شەکرە کە بڵاوترین جۆری شەکرەیە لەوانەیە لەھەموو تەمەنێکدا ڕوو بدات بەڵام بەزۆری لە کەسانی گەورەو پێگەشتودا ڕوودەدات و ئەم جۆرە دەتوانرێت ڕێگەی لێبگیرێت .
-
لە چ کاتێکدا پێویستە بچیتە لای پزیشک :
١- کاتێک ھەستت کرد مناڵەکەت شەکرەی ھەیە:
ھەرکاتێک ھەر نیشانەیەکی نەخۆشی شەکرەت بینی لەمناڵەکەت بە زووترین کات پەیوەندی بکە بە پزیشکەوە چونکە ھەتا زووتر تەشخیس بکرێت زووتر دەتوانرێت چارەسەری پێ بدرێت .
٢-ئەگەر خۆت شەکرەت ھەبوو , پیشتر بۆت تەشخیس کرابوو کە شەکرەت ھەیە , پێویستە زوو زوو سەردانی پزیشکەکەت بکەیت بۆ کۆنترۆڵکردنی شەکرەکەت.
-
ھۆکارەکانی نەخۆشی شەکرە:
جۆری یەکەمی نەخۆشی شەکرە: عادەتەن بەھۆی ھێرشی کۆئەندامی بەرگری لەش بۆ سەرئەو خانانەی ڕژێنی پەنکریاس درووست دەبێت کە ئەنسۆلین دەڕێژن . لەئەنجامدا بڕی ئەنسۆلینی پێویست ناگاتە خانەکانی لەش و گلوکۆز کۆدەبێتەوە .ھەروەھا ھۆکاری بۆماوەیی و ھۆکاری ژینگەیش کاریگەریان لەسەر ئەم جۆرە نەخۆشی شەکرەیە ھەیە .بەڵام تا ئێستا ھۆکاری ڕاستەقینەی نەزانراوە.
جۆری دووەمی شەکرە :
زۆرجار ئەنسۆلین ھەیەبەبڕی پێویست بەڵام بەرگری ھەیە لەوخانانەی کە ئەنسۆلین ئیشی لەسەر دەکات , لەئەنجامدا گلوکۆز زیاد دەبێت . ھەروەھا لە جۆری دووەمی شەکرەشدا ھۆکاری بۆماوەیی و ھۆکاری ژینگەیش کاریگەریان لەسەر ئەم جۆرە نەخۆشی شەکرەیە ھەیە,ھەروەھا قەڵەوی ھۆکارێکی ترە , بەڵام مەرج نیە ھەموو نەخۆشێکی جۆری دووەمی شەکرە قەڵەوبێت.
ھەروەھا بۆماوە ( ویراسە) بەتایبەتی لە جۆری دووەمی شەکرەدا دەوری ھەیە.
بەشێوەیەکی گشتی بۆ ھەردووجۆرەکە :
ھۆکاری سەرەکی نەخۆشی شەکرە نەزانراوە بەڵام چەند ھۆکارێکی ھەیە , لەوانە: بۆماوە ( ویراسە)نەخۆشی شەکرە لەخێزاندا ناسراوە بۆ نمونە ئەوکەسانەی باوکو دایک و خوشک وبراکانیان ئەم نەخۆشیەیان ھەیە مەترسی لەسەر نەوەکانیان زیاترە وەک لەکەسانی تر.بەتایبەتی جۆری دووەمی شەکرە
تەنگژەی دەروونی و دڵەڕاوکێ, قەڵەویو کەمجوڵان و مەی خواردنەوەو جگەرەکێشان جۆری خواردن وزۆر مەی خواردنەوە,بەکارھێنانی چەندەھا جۆر لەدەرمان وەک حەپی چارەسەری فشار ی خوێن وستیرۆید و حەپی مەنع یان نەخۆشی پەنکریاس ھەروەھا سکپڕی ( لەوانەیە شەکرە لەکاتی سک پڕی دەرکەوێت وپاش منداڵبونیش بەردەوام بێت)
تێبینی :
نەخۆشی شەکرە لەکاتی سک پڕیدا بەم شێەوەیە ڕوودەدات:
لەکاتی سک پڕیدا , وێڵاش( پلاسێنتا) ھۆرمۆنێک دەردات, ئەم ھۆرمۆنە وا لە خانەکان دەکات بەرگری زیاتر بکەنە سەر ئەنسۆلین, لە ئەنجامدا گلوکۆز زیاددەبێت .
ھۆکارە مەترسیدارەکان بۆ تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە :
ئەم ھۆکارانە بە گوێرەی جۆری نەخۆشی شەکرەکە دەگۆڕێت.
جۆری یەکەمی نەخۆشی شەکرە:
ھۆکاری سەرەکیەکەی نەزانراوە بەڵام چەند ھۆکارێکی ھەیە , لەوانە: بۆماوە ( ویراسە)نەخۆشی شەکرە لەخێزاندا ناسراوە بۆ نمونە ئەوکەسانەی باوک و دایک و خوشک وبراکانیان ئەم نەخۆشیەیان ھەیە مەترسی لەسەر نەوەکانیان زیاترە , ژینگەش وەک بەرکەوتنی ڤایرۆسی دەوری ھەیە لە تووش بوون بە جۆرەیان
ھۆکارە مەترسیدارەکان بۆ تووش بوون بە جۆری یەکەمی نەخۆشی شەکرە:
١- ئەوکەسانەی لە کۆئەندامی بەرگری لەشیاندا ( ئۆتۆ ئەنتیبەدی) درووست دەبێت .
تێبینی: مەرج نییە ھەموو ئەوکەسانەی ئۆتۆ ئەنتیبەدیان ھەیە تووشی شەکرە بن.
٢- ھەندێک جۆری خواردن : وەک کەمی ڤیتامین دی , بەکارھێنانی شیری مانگا لەتەمەنێکی زۆر مناڵیدا .بەکارھێنای دانەوێڵە لەتەمەنێکی زۆر مناڵیدا.
٣- ڕەچەڵک :
نەخۆشی شەکرە زیاتر لە سپی پێستەکاندا ھەیە بە بەراورد بە ڕەش پێستەکاندا
٣- ٤-ناوچە: ھەندێک شوێن وەک سوید و فنلاند ڕێژەی تووشبوون تێیاندا زیاترە بە جۆری یەکەمی شەکرە .
ھۆکارە مەترسیدارەکان بۆ تووش بوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە:
١- فەڵەوی و کێش زۆری :
ئەو کەسانەی زیاتر قەڵەون زیاتر تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن , چونکە ئەو کەسانەی کە قەڵەون خانەکانیان بەرگری زیاتری بۆ ئەنسۆلین تێدا درووست دەبێت.
٢- ئەو کەسانەی کە ناچالاکن و وەرزش ناکە ن وناجوڵێن .
ئەو کەسانەی کە ناچالاکن و وەرزش ناکە ن وناجوڵێن زیاتر ئەگەری تووش بوونیان ھەیە بەنەخۆشی شەکرە . نەکردنی وەرزش لە ٣ جار کەمتر لە ھەفتەیەکدا ئەگەری تووشبوون بە جۆری دووەمی شەکرە زیاتر دەکات.
٣- بوونی نەخۆشی شەکرە لە خێزانەکەیاندا:
ئەو کەسانەی شەکرە لە باوک و باپیران و دایک و داپیرانیان ھەیە زیاتر تووش دەبن وەک لەو کەسانەی کە شەکرە لە خێزانەکانیان نییە .
٤- ڕەچەڵەک : ھەرچەندە تا ئێستا ڕون نییە بۆ نەخۆشی شەکرە لەھەندێک ڕەچەڵەک زیاترە وەک ئەمریکی , ئیسپانی , ھندی ,ئاسیای , ڕەش پێست .
.
٥- تەمەن : جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە مەترسی تووش بوونی زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونی تەمەن , چونکە لەگەڵ زیادبوونی تەمەن ئەوکەسە قەڵەو تر دەبێت و جووڵە و چالاکی کەمتر دەبێت .بەڵام جۆری دووەمی شەکرە لە مناڵ و گەنجیش ڕوودەدات .
٦- ئەو کەسانەی لەکاتی سک پڕی شەکرەیان بەرز دەبێتەوە یان کە مناڵەکەیان لە ٤ کیلۆ زیاتر بێت کاتی لەدایک بوون , ئەگەری تووشبوونیان بە جۆری دووەمی شەکرە زیاترە.
٧- ئەو ئافرەتانەی تووشی ( پۆلی سیستیک ئۆڤەری سندرەم ) دەبن وات کیس لە ھێلکەدانیان درووست دەبێت ( نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بوونی موو لە دەمو چاو , قەڵەوی , تێکچوونی سوڕی مانگانە ) ئەو کەسانی زیاتر تووش دەبن بە جۆری دووەمی شەکرە.
٨- ئەو کەسانەی زەختیان ھەیە زیاتر تووش دەبن بە جۆری دووەمی شەکرە وەک لەکەسانی ئاسایی.
٩- ئەو کەسانەی بڕێکی زۆر کۆلیسترۆڵیان( کۆلیسترۆڵ ی خراپ) ھەیە یان بڕێکی کەم (ئێچ دی ئێل)یان ھەیە کە جۆرێکی کۆلیسترۆلی باشە ,ئەو کەسانە زیاتر تووشی جۆری دووەمی شەکرە دەبن .
١٠- ئەو کەسانەی بڕێکی زۆر(ترایگلیسراید )یان ھەیە لەلەشیان زیاتر تووشی جۆری دووەمی شەکرە دەبن .
ھۆکارە مەترسیدارەکان بۆ تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە لەکاتی سک پڕیدا:
١- تەمەن : ئەو ئافرەتانەی سکیان ھەیە و تەمەنیان لە ٢٥ ساڵ زیاترە ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرە زیاترە.
٢-بوونی نەخۆشی شەکرە لە خێزانەکەیاندا:
ئەو کەسانەی شەکرە لە باوک و باپیرانو دایک و داپیرایان ھەیە زیاتر تووش دەبن وەک لەو کەسانەی کە شەکرە لە خێزانەکانیان نییە .
ئەو کەسانەی لەکاتی سک پڕی شەکرەیان بەرز دەبێتەوە یان کەلە سکەکانی پێشودا شەکرەیان بەرزبۆتەوە یان کە مناڵەکەیان لە ٤ کیلۆ زیاتر بێت کاتی لەدایک بوون , ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرە زیاترە.
٣- فەڵەوی و کێش زۆری :
ئەو کەسانەی زیاتر قەڵەون زیاتر تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن لەکاتی سک پڕی, چونکە ئەو کەسانەی کە قەڵەون خانەکانیان بەرگری زیاتری بۆ ئەنسۆلین تێدا درووست دەبێت.
٤- ڕەچەڵەک : ھەرچەندە تا ئێستا ڕون نییە بۆ نەخۆشی شەکرە لەکاتی سک پڕی لەھەندێک ڕەچەڵەک زیاترە وەک ئەمریکی , ئیسپانی , ھندی ,ئاسیای , ڕەش پێست .
-
دەستنیشانکردنی نەخۆشی شەکرە:
لەوانەیە نەخۆشەکەبۆشتێکی تر بچێت بۆلای پزیشک وبەڕێکەوت بەھۆی ھۆکارێکی ترەوە بدۆزرێتەوە
یان لەکاتی ئامادەکرنی نەخۆش بۆ نەشتەرگەری فەحسی بۆ دەکرێت دەردەکەوێت شەکرەی ھەیە
لەڕێگەی فەحسی خوێنەوە دەردەکەوێت کە ڕێژەی شەکر لەخوێندا بەرزە کەبۆماوەی چەند کاتژمیّرێک خۆراک وئاو وجگەرە نەخوات, یان شیکاری میز بۆ گەڕان بۆ کیتۆن لەمیزدا , یان بوونی ئۆتۆ ئنتی بەدی لە جۆری یەکەمی شەکرەدا.
٢ جۆر لە فەحسی شەکرە ھەیە :
١- Random blood sugar:
لەم جۆرەدا نەخۆشەکە گرنگ نیە خواردنی خواردبێت یا نە, ڕێژەی شەکر لە ٢٠٠ ملغم زیاتر بێت.
٢- Fasting Blood sugar :
لەم جۆرەدا نەخۆشەکە دەبێت خواردنی نەخواردبێت بۆ ١٢ سەعات , ڕێژەی شەکر لە ١٢٥ ملغم زیاتر بێت.
-
چارەسەری نەخۆشی شەکرە :
١-دابەزینی کێشی مرۆڤەکە بۆکێشی ئاسایی ئەگەر قەڵەو بوو
٢-خواردنی خۆراکی بەسود و جۆراوجۆر و سەوزەو میوە و خواردنی پرۆتینات و کەمکردنەوەی چەوری ونیسبەتی چەوری
٣-وەرزش کردن و چالاکی تر .
٤- دوورکەوتنەوە لە مە ی و جگەرە .
٥- زوو زوو چاودێری ڕێژەی شەکرەکەت بکە بە ئامێری پێوانی شەکرە.
٦- چاودێری قاچەکانت بکە زوو زوو بیانشۆ و پاکیان بکەوە لە تووشبوون و بەرکەوتن بەھەر پیسیەک چونکە بەرگریت کەمە زوو تووشی ئیلتھاب دەبیت .لەبەر ئەوە خۆت لە ھەموو جۆرەکانی تووشبوون بە ئیلتھاب بپارێزە یان لوقاح وەرگرە بۆ ئەوەی تووشی ئەو ئیلتھاباتانە نەبیت.
٧- ھەندێک لەو کەسانەی شەکرەیان ھەیە لە ووڵاتانی پێشکەوتوو بازنێک لەدەست دەکەن بۆ ئەوەی ھەموو کاتێک بناسرێنەوە بەتایبەت لەحاڵەتی ئیمیرجنسی .
٨-ساڵانە بڕۆ بۆ لای پزیشکی چاو بۆ پشکنینی چاوت چونکە شەکرە کاردەکاتە سەر شەبەکەی چاو لەوانەیە تووشی ئاوی ڕش یا سپی ت بکات
٩-ئەگەر شەکرەت ھەبێت ئەوا بەرگریت کەمە زوو تووشی ئیلتھاب دەبیت .لەبەر ئەوە خۆت لە ھەموو جۆرەکانی تووشبوون بە ئیلتھاب بپارێزە یان لوقاح وەرگرە بۆ ئەوەی تووشی ئەو ئیلتھاباتانە نەبیت.
١٠-کۆنتڕۆڵکردنی زەخت و کۆلیسترۆڵ بەخوارنی تەندرووست و وەرزش کردن.
١١-چاودێری دانەکانت بکە چونکە ئەو کەسانەی شەکرەیان ھەیە زیاتر تووشی ئیلتھابی پووک دەبن بۆیە ڕۆژانە دوو جار دانەکانت بشۆ و ساڵانە سەردانی پزیشکی ددان بکە بۆ پشکنینی ددانەکانت.
١٢-وازھێنان لە جگەرە چونکە ئەوانەی جگەرەکێشن و شەکرەیان ھەیە زیاتر تووش دەبن بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و گرفتی گورچیلە نەمانی ھەستی دەمارەکان و نەخۆشیەکانی شەبەکەی چاو .
١٣- وازھێنان لە خواردنەوەی مەشرووب چونکە ڕێژەی شەکرە یان زیاد دەکات یا کەمی دەکات .
١٤-دوورکەوتنەوە لەقەلەقی و سترێس چونکە شەکرە بەرزدەکاتەوە .
-
تێبینی:
١-جۆری یەکەمی شەکرە پێویستە ئەنسۆلین بە دەرزی ژێر پێست وەرگرن .
٢-جۆری دووەمی شەکرە حەپی شەکرە وەردەگرن .
٣-بەڵام لەھەندێک حاڵتی زۆر تایبەت کەپزیشک دیاری دەکات جۆری دووەمی شەکرە ش ئەنسۆلین بە دەرزی ژێر پێست وەردەگرن
٤- نەشتەرگەری چاندنی پەنکریاس نەخۆشی شەکرە چاک دەکاتەوە بەڵام نەشتەرگەریەکی قورسە .
تێبینی :خواردنی شیرینی ھۆکار نیە بۆ دروستبوونی شەکرە بەڵام ئەگەر کەسێک شەکرەی ھەبێت شیرینی بخوات شەکرەکەی بەرزدەبێتەوە .ڕێژەی شەکری گونجاو لەخوێندا ٨٠-١٢٠ ملغم
بەپێی ئامارێکی سەنتەری راوێژکاری شەکرە لەسلێمانی لەماوەی تەنھا ٢ مانگی ڕابردوودا ١٣٠٠ کەس بۆپشکنینی شەکرە سەردانی ئەو سەنتەرەیان کردووە. ھەر بەپێی ئەو ئامارە لەئێستادا ٦٣٠٠نەخۆشی ھەمیشەییان ھەیە کە نەخۆشی شەکرەیان ھەیە.
کاریگەریە خراپەکانی (موزاعەفاتەکانی) نەخۆشی شەکرە بەھۆی زۆرمانەوەی نەخۆشی شەکرەوە ڕوودەدات:
کاریگەری شەکرە لەسەر لەش بەندە لەسەر ئەوەی ماوەی چەندە ئەوکەسە تووش بووە چونکە ھەتا ساڵی زیاتر نەخۆشیەکەی ھەبێت ئەگەری درووست بوونی کاریگەری خراپ لەسەر لەشی زیاتر دەبێت .ھەروەھا ئەوکەسانەی شەکرەکەیان باش کۆنترۆڵ ناکەن و چارەسەر وەرناگرن ئەم کاریگەیانەیان تێدا دەردەکەوێت .
ئەمانەی خوارەوە گرنگترین کاریگەریە خراپەکانی شەکرەیە لەلەشدا:
١-دابەزینی ڕێژەی شەکرە بۆژێرئاسایی( ھایپۆ گلایسیمیا) کە حاڵتێکی ترسناکە کەپێویستە زوو بناسرێتەوەو چارەسەر بکرێ دەنا لەوانەیە ببێتە ھۆی مردن
٢--دەرکەوتنی مادەی کیتۆن و ترشبوونی خوێن و بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا
٣- کاریگەری لەسەر کۆئەندامی سوڕانی خوێن:
ئەوکەسانەی شەکرەیان ھەیە زیاتر تووش دەبن بە جەڵتەی دڵ, جەڵتەی مێشک . چونکە دەبێتە ھۆی گیرانی خوێنبەرە بچوکەکان. ڕەقبوون و تەسکبونەوەی بۆریەکانی خوێنی دڵ و مێشک کەدەبێتە ھۆی جەڵدەی دڵ و جەڵدەی دەماغ
٤-برینداربوون و تێکشکانی دەمارەکان ( نیورۆپاسی):
زۆر بوونی شەکر دیواری ئەو خوێنبەرانە تێک دەشکێنێت کە خۆراک بە دەمارەکان دەدەن بەتایبەتی لە قاچدا ,لەئەنجامدا قاچی ھەستی نامێنێت , ئەسوتێتەوە, سڕ دەبێت , سەرەتا لە پەنجەکانەوە دەست پێ دەکات دواتر بەرەوە سەر ئەگەر چارە نەکرێ لەوانەیە ھەموو قاچەکە لەدەست بدا. ڕەقبوون و تەسکبونەوەی بۆریەکانی خوێنی چوار پەل و ڕەشبوون و دروستبوونی برین لەپەلەکان بڕینەوەی لاق
تێکشکانی دەمارەکان ( نیورۆپاسی)لە کۆئەندامی ھەرسدا دەبێتە ھۆی دڵ تێکەڵان, ڕشانەوە, سک چوون , قەبزی , لەپیاودا تێکشکانی دەمارەکان ( نیورۆپاسی)لەوانەیە ببێتە ھۆی لاوازی سێکسی.
٥-تێک شکانی گورچیلە( نیفرۆ پاسی):
گورچیلە ملیۆنەھا بۆری ووردی خوێنی تیایە کە خوێن پاک دەکەنەوە و ئیشیان فلتەر کردنە , شەکرە ئیشی ئەم بۆریانە کەفیلتەرە تێک دەشکێنێت لە ئەنجامدا نەخۆشەکە ئەگەر تێکشکانەکەی زۆر بوو لەوانەیە گورچیلەی تووشی عەجزی گورچیلە ببێت کە پێویستی بە غەسلی گورچیلە دەبێت.
٦- تێک شکانی چاو( ڕێتینۆ پاسی):
شەکرە کار دەکاتە سەر بۆریە خوێنەکانی شەبەکەی چاو و تێکیان دەشکێنێت لەوانەیە ببێتە ھۆی ئاوی سپی , ئاوی ڕەش یان کوێربوون . ئەم کاریگەریەی شەکرە لە سەدا ٢٥ ی ئەوکەسانەی شەکرەیان ھەیە ڕوودەدات .
٧- کاریگەری لەسەر پێست و دەم : ئەو کەسانەی کەشەکرەیان ھەیە زیاتر تووش دەبن بە ئیلتھاباتی پێست بە بەکتریا و کەڕوو .ھەروەھا ئەو کەسانە زیاتر تووشی ئیلتھابی پووک دەبن .
٨-کاریگەری لەسەر مێشک : ئەو کەسانەی کەشەکرەیان ھەیە زیاتر تووش دەبن بە نەخۆشی ئەلزھایمر (نەخۆشی لەبیرچونەوە و خەڵەفاوی لەپیردا) بەتایبەتی لە جۆری دووەمی شەکرەدا.
٩-تووشبوون بە شێرپەنجە : ئەو کەسانەی کەشەکرەیان ھەیە زیاتر تووش دەبن بە شێرپەنجە .
کاریگەریە خراپەکانی (موزاعەفاتەکانی) نەخۆشی شەکرە بەھۆی زۆرمانەوەی نەخۆشی شەکرەوە ڕوودەدات لەکاتی سک پڕی:
زۆربەی ئەو ژنانەی لەکاتی سک پڕی شەکرەیان ھەیە منداڵێکی تەندروستیان دەبێت و ھیچ کێشەیان نابێت بەڵام ئەگەر کۆنترۆڵی شەکرەکە نەکەن تووشی ئەم کاریگەریانە دەبن :
لە منداڵەکەدا:
١-زیاد ببونی کێشی مناڵەکە.کەلەوانەیە پێویست بێت بە نەشتەرگەری سیزەریان لەدایک بێت .
٢-دابەزینی ڕێژەی شەکر یەکسەر دوای لەدایک بوون .
٣-کێشەی ھەناسەدان .
٤- زەردویی.
٥-تووشبوون بە حۆری دووەمی شەکرە کە گەورەبو لە داھاتوودا.
٦-مردن .
لەدایکەکەدا:
١- تووشی (پری ئیکلامپسیا )دەبێت کەتێیدا زەختی بەرز دەبێتەوە و پرۆتین لەمیزەکەیدا دەبێت و قاچەکانی دەئاوسێن .
٢- ئەو کەسانەی لە کاتی سک پڕیدا تووشی شەکرەدەبن ئەگەری تووشبوونیان بەشەکرە لەسکەکانی داھاتوودا زیاتر دەبێت .
ئامادەکردنی:دکتۆر سۆران محمد غریب
نهخۆشی شهكره