ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر تەندروستی مرۆڤ

زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر تەندروستی مرۆڤ


1) دیاردەی خۆڵبارین چۆن دروست دەبێت؟
وەڵام: خۆڵبارین یان هەوجانی خۆڵ (عاصفە ترابیە) برێتییە لە دیاردەیەكی كەشناسیی بەردەوام لە ناوچە بیابانەكان و ناوچە بیابانەكان ڕوو دەدات، خوڵبارین كاتێك ڕوودەدات كە بەرەیەكی گەردەلوول یان هێزی ڕەشەبا زیاتر دەبێت لە بڕی گونجاو و دەبێتە هۆی هەڵگرتنی گەردی خۆڵ، بەتایبەتی ئەو دەنكە خۆڵانەی كە زۆر بچووكن لە سەر ڕووە وشكایییەكان، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕووتاندنەوە و دابڕینی ڕووی زەوی لە هەندێ‌ شوێن و كۆبوونەوە و نیشتنەوەی خۆڵ لە هەندێ‌ شوێنی تر.



2)  ئەو ناوچانەی زیاتر سەرچاوەی خۆڵبارینیان لێوە هەڵدەكات كام ناوچانەن؟ ئایا بەزۆری بیابانن یاخۆ شوێنی تریش هەن؟
وەڵام: بیابانی سەحارا لە كیشوەری ئەفەریقاو بیاوانەكانی دەوروپشتی ناوچە دوورگەی عەرەبیی سعوودیە گرینگترین سەرچاوەی سەرەكیی خۆڵبارینن، هەندێ‌ جار خۆڵبارین لە ئێران و پاكستان و هندستانەوە سەر هەڵدەدات و بەرەو دەریای عەرەبی دێت، هەوجانی خۆلبارینی وڵاتی چینیش بەگشتی بەرەو ڕۆهەڵات ڕێ‌ دەگرێتە بەر و خۆڵەكەشی دەكاتە ناو ئۆقیانووسی هێمن.
لەم ساڵانەی دواییدا زانایانی كەشناسی وای دەبینن كە خۆڵبارین كاریگەریی هەیە لەسەر گۆڕانی كەشوهەوا و ڕاستەوخۆ كاریگەریی نەرێنیی هەیە لە سەر ئابووریی وڵاتان، چونكە خۆڵبارین دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دووریی بینین و كەمبوونەوەی چالاكییەكانی مرۆڤ و ئیش و كار بە شێوەیەكی گشتی كەم دەبێتەوە و ئاستی بەرووبوومی ڕۆژانە لە كاتی خۆڵباریندا دادەبەزێ.
هۆكاری سەرەكیی دیاردەی خۆڵبارین (بینین لە 11 كیلومەتر كەمتر دەبێت) و هەوجای خۆڵبارین (بینین لە یەك كیلۆمەتر كەمتر دەبێت)، ئەوەش برێتییە لەوەی كە هێزی ڕەشەبا دەنكەخۆڵەكان لە نێزیك زەوی دەلەرێنێتەوە و ئەم دەنكەخۆڵانە بەرز دەبنەوە و بەر دەبنەوە خوارێ‌ و بەر ڕووی زەوی دەكەون و پارچەیان لێ‌ دەبێتەوە و بچووكتر دەبنەوە و سووك دەبن، تا وایان لێ‌ دێت هێزی پاڵپێوەنانی بەرز بوونەوە زیاتر دەبێت لە هێزی ڕاكێشانی زەوی و بەم جۆرە خۆڵ لە هەوادا پەیدا دەبێت و بەمیكانیزمەكانی هەڵواسین و بە خوێبوونی خشۆكی وەك هەوجانێك سەر هەڵ دەدات.

3) تا چەند خۆڵبارین كاریگەریی دەبێت لەسەر ژینگە و سرووشتی ئەو ناوچانە؟
وەڵام: خۆڵبارین كاریگەریی سرووشتی و ژینگەییی هەیە لەسەر هەر ناوچەیەك كە بەسەریدا تێپەڕ دەبێت، زۆر جار هەیە هەوجانی خۆڵبارین هەر وەكو دیوارێكی زۆر بەرز بەدی دەكرێت و بەرەو ڕوو دێت، خۆڵبارین لە بیاوانی سەحارای ئەفەریقا ناسراوە بە (سیموون) و لە وڵاتی سودان بەتایبەتی لە نێزیك پایەتەختی خەرتووم ناسراوە بە(حەبووب).

4) لە رووی ئابوورییەوە خۆڵبارین تا چەند زیانی هەیە بۆ ئەو وڵاتانەی پێیاندا تێپەڕ دەبێت؟
وەڵام: خۆڵبارین كاریگەریی نەرێَنیی هەیە بۆ سەر ئابووری، چونكە هەوجای خۆڵبارین دەبێتە هۆی هەڵگرتنی مادەی ئەندامی و دەنكەخۆڵەكانی پڕ لە مادەی نایترۆجین، ئەمەش لە ئەنجامدا زیان دەبەخشێ‌ بەبەرووبوومی كشتوكاڵی، هەروەها هەوجای خۆڵ دەبێتە هۆی فەوتانی بەروبوومە ساواكان كە تازە هاتوونەتە چاندن و گەڵاكانیان دادەپۆشێ‌ و دیاردەی (پێكهێنانی تیشكی) كەم دەبێتەوە و ڕووەكەكان لاواز و سیس دەبن.
كاریگەرییەكانی تری خۆڵبارین برێتین لە كەمبوونەوەی دووریی بینین و وەستانی هاتوچۆی ئاسمانی و گواستنەوەی سەرزەوی و دروستبوونی هەوری زۆر و گاریگەریی گەورە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ئاژەڵ لە كاتی هەوا هەڵمژیندا (هەناسەدان).

5) لێكۆڵینەوە بۆ خۆڵبارین چۆن دەستی پێكرد و یەكەمین جار لەلایەن كام وڵاتەوە بووە؟
وەڵام: هەر لە ساڵانی 1975 وە زانا ئەمەریكاییەكان گرینگییان بەدیاردەی خۆڵبارین و هەوجای خۆڵ داوە و گەلێ‌ لێتۆژینەوە و لێكۆڵینەوەیان ئەنجام داوە، لەمانەش لێتۆژینەوەیەك كە لە كانوونی یەكەم/دێسێمبەری ساڵی 1975 دەستی پێكرد بەدامەزراندنی بنكەكانی چاودێریی دیاردەی خۆڵبارین، 18 بنكە لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست و 72 بنكە لە نێزیك ڕۆهەڵات و 45 بنكە لە باكووری ئەفەریقا هاتنە دامەزراندن، ئەم لێتۆژینەوەیەش زانیاریی زۆر گرینگی كۆ كردەوە لەمبارەیەوە.

6) بۆچی زۆربەی كات كوردستان و عێراق ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە دەیانگرێتەوە؟
وەڵام: هەرێمی كوردستان ناوچەیەكە دەكەوێتە سەر ڕێڕەوی دیاردەكانی خۆڵبارین و ساڵانە هەوجاكانی خۆڵبارین كوردستان دادەپۆشێ‌ و زیانبەخشە لە ڕووی كشتوكاڵییەوە، بۆیە بۆ پاراستنی بەروبوومەكانی كشتوكاڵ لە كوردستان لە دیاردەی خۆڵبارین، پێویستە جووتیارەكانمان دوای تەواوبوونی خۆڵبارین بەروبوومەكانیان بەئاو بڕشێنن تا گەڵاكان پاك بنەوە و بتوانن لە رێگەی رۆشنەپێكهاتن خواردن دروست بكەن و نەشونما بكەن.

7) حكوومەت چیی لەسەرە تا خۆڵبارین كەمترین زیانی تەندروستی بدات؟
وەڵام: هاووڵاتییان لە رێگەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە هۆشیار بكاتەوە بۆ بەكارهێنانی دەمامك لە كاتی خۆڵباریندا تا تەندروستییان پارێزراو بێت، ئەمەش دیاردەیەكی شارستانی و تەندروستییەو دەكرێ‌ لە قوتابخانەكاندا منداڵانمان فێر بكەین كە ئەوە بكەن.




ب?اوکردن?و?