لەسەر مووچەی مامۆستایانی گرێبەست پەروەردەی شارەزوور ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
ڕوونکردنەوەیەک تایبەت بە مامۆستایانی گرێبەست
لەلایەن زۆرێک لە مامۆستایانی گرێبەستەوە پرسیار و نامەیەکی زۆرمان لەڕێگەی پەیجی فەرمییەوە بۆ هاتوە تایبەی بە کات و بەرواری وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، بۆیە بەباشمان زانی چەند ڕوونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە بدەین :-
لە سنووری بەڕێوەبەرێتیمان دوو جۆر گرێبەستمان هەیە،
*گرێبەستە کۆنەکان.
* گرێبەستە نوێیەکان.
* گرێبەستە نوێیەکان.
*گرێبەستە کۆنەکان:-
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ بەفەرمانێکی وزاری ٢١ کەس بەشێوەی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکەمان دەمەزران کە ئەوانیش پێکهاتوون لە:
١٥ مامۆستا.
١ توێژەر.
٥ پاسەوان.
١ توێژەر.
٥ پاسەوان.
یەگەرێک هەیە لەماوەی ١٠ رؤژی داهاتوودا مووچەی ٣ مانگ پێکەوە وەرگرن، بەڵام لەهەر حاڵەتێکدا ئەگەر لەماوەی ئەو ١٠ رۆژەدا وەریاننەگرت ئەوا بەدڵنیاییەوە لەگەڵ مووچەی مانگی چواری مامۆستایاندا هەر ٣ مانگەکە پێکەوە وەردەگرن.
* گرێبەستە نوێیەکان:-
لەسەرەتای دەستپێکی خوێندنی ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ بەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا ٤٠٠٠ مامۆستا بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێنن و دامەزراندنەکەش چووە بواری جێبەجێکردنەوە و پشکی بەڕێوەبەرێتیمان لەو دامەزراندنەدا بریتیبوو لە ١٤٢ مامۆستا کە لە ئێستادا لە قوتابخانە و خوێندنگاکانمان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن و تا ئێستا هیچ جۆرە مووچەیەکیان وەرنەگرتوە هۆکاری ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ:
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە کە گرێبەستەکەیان لە بەرواری ٢٠١٥/٦/٣٠ کۆتایی بە گرێبەستەکەیان بێت، بەڵام وەزارەتی پەروەردە داوای کردوە کە ماوەی گرێبەستەکەیان درێژبکرێتەوە بۆ بەرواری ٢٠١٥/٩/٣٠، بۆیە تا ئێستا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە نەدراوە و هەر بەو هۆیەشەوە وەزیری دارایی تا ئێستا ڕەزامەند نەبووە لەسەر خەرجکردنی پارەکەیان کە ماوەی ٤ مانگە وانە دەڵێنەوە ، بۆیە بە رەزامەندی وەزیری دارایی ئەوانیش سەرجەم مووچەکانیان پێکەوە وەردەگرن. کە ئەمەش لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەدا نیە و هیچ مامۆستایەکی گرێبەست لە زاخۆ وە تا گەرمیان تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ خەرجنەکراوە.
بلال علی
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور.
٢٠١٥/٥/١٨
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور.
٢٠١٥/٥/١٨