10 خۆراكی سەرەكی بۆ مانگی ڕەمەزان
مانگی ڕەمەزان ماگی كۆبونەوەی خێزانە لەسەر سفرە و خوانی ئێواران لە دوای ڕۆژێك لە بەڕۆژوو بوون و كاركردن و ماندووبون ، بۆ ئەوەش لەژەمی ئێواراندا ئەم خۆراكانە لەبیرمەكەن .
1-برنج: یەكێكە لە خۆراكە سەرەكیەكان كە بڕێكی باش كاربۆهیدرات بەجەستە ،باشتر وایە ئەو جۆرە برنجانە بخۆن كە ڕەنگیان قاوەییە ،چونكە ئەمە هاوسەنگی شەكر دەپارێزێت لە خوێندا .
2-ئارد یەكێكە لەو پێكهاتانەی كە پێویستە لەناو چێشتخانەدا هەبێت ،بڕی پێویست ڕیشاڵ بەجەستە دەبەخشێت و دەتوانن لە ڕێی بەكارهێنانی ئارد بۆ دروستكردنی حەڵوا و ئیشی هەویری سوود لە ئارد وەربگرن .
3-پاقلەمەنیەكان: نیسك و نۆك فاسۆلیا ئەو خۆراكانەی كەبڕێكی باش پرۆتین لەپێكهاتەیدا هەیە و ڕێژەی كۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت .
4-لەكاتی ئامادەكردنی زەڵاتەدا دەتوانن زەیتی زەیتون تێكەڵاوی زەڵاتەكە بكەن .
5-میوە وشككراوە: باشتر وایە ئێواران خورما بەكاربهێنن بۆ ڕۆژوو شكاندن چونكە بڕێكی باش ووزە و توانا بەجەستە دەبەخشێت.
6-هەوڵبدەن میوە و شەربەتە سروشتیەكان بخۆنەوە بۆ ئەوەی جەستە بڕی پێویست ڤیتامین و كانزاكانی دەست بكەوێت.
7-گۆشتی ماسی و مریشك لە ژەمەكانتاندا بەكاربهێنن.
8-ئەگەر سەوزەی نوێتان دەستنەكەوت ئەوە دەتوانن سەوزەیەك كەپێشتر لەبەفرگرەدا هەڵتانگرتوە بەكاریبهێنن .
9-چەرەسات: هەوڵبدەن چەرەساتەكان بە تێكەڵاوی ئامادە بكەن و شەوانە بڕێك لەچەرەس بخۆن بەڵام پێویستە خوێی پێوە نەبێت بۆ ئەوەی كێشەی تونێتیتان نەبێت لە ڕۆژی داهاتودا كاتێك بەڕۆژوو دەبن.
10-پەتاتە: یەكێكە لەو خۆراكانەی بڕێكی باش كاریۆهیدرات بەجەستە دەبەخشێت
