سەر ئێشەی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆز و چارەسەر
هۆكارو چارەسەرەكانی و جۆنیەتی زاڵبون بە سەریدا زۆربەمان لە سەرەتاكانی مانگی ڕەمەزاندا توشی سەرئیشەیەكی كەم
یان مامناوەند ئەبین ,بەهۆی كۆمەڵی هۆكاری جیاواز
وەك (كەمبونەوەی شەكری خوێن یان نەمانی ماددەی كافاین لە لەش كە لە جاو قاوەدا زۆرە یان بەهۆی گۆرانی شیوازو
عادەتی خەوتن لەم مانگە بیرۆزەدا.عادەتەن سەرئیشە لە دوای نیوەرۆ زیاتر دەستپێدەكات یان ماوەیەك بیش ڕۆزو شكاند
لێرەدا كرنكترین هۆكارو چۆنیەتی چارەسەرەكەی باس
دەكریت....__گرنگترین هۆكاریك كە لای ئیمە زۆر باوە دەبیتە هۆی سەرئیشە لە ڕەمەزان
كەمبونەوەی ماددەی كافاینە لە لەشمان,
خەلكی ئیمە عادەتیان گرتووە بە خواردنەوەی
(جا)هەندی كاتیش قاوە .كەمبونەوەی و نەخواردنی دەبیتە هۆی سەرئیشە.
بۆیە زۆر باشیرە لە كاتی بارشیو كوپیك چای خەست
یان قاوە بخورێتەوە سەرئیشە كەم دەكاتەوە. كەمبونەوەی شەكر
لە ناو خوین....ئەمەش زۆرترین هۆكارە بۆ توشبونی
زۆرترین مرۆڤەكان بە سەرئیشە,
بەهۆی خواردنی ئەو خواردنانەی
كە ڕیژەیەكی زۆر شەكریان تیدایە لە كاتی پارشیودا ئەم خواردنە وادەكات
بە خێرای ڕێژەی شەكر بەرز
بێتەوە لە لەش وە لە بڕێكا بە خیرای دابەزێت بۆیە لەو حاڵەتە سەرئێشە دروست ئەبێ
بۆیە ئەو خواردنانە مەخۆن كە شەكری زۆری تیدایە
لە كاتی پارشیودا.ووشكبونەوەو تینویتی هۆكارێكی ترە بۆ سەرئێشە بۆیە خواردنەوە
شلەمەنیەكان زۆر بخۆنەوە.
وە ئەو كەسانەی كە جگەرە دەكێشن ..لەكاتی ڕۆژدا
توشی سەرئێشە دەبن .
وە ئەو كەسانەی دوای شكاندنی ڕۆزو ڕەنگە توشی
سەرئێشە بن هۆكارەكەی ئەوەیە لە كاتی بەربانگ و ڕۆژو شكاندن
ڕێژەیەكی زۆر خواردن ئەخۆن
بۆیە ماسولكەو دەمارەكانی دەوری مەعیدەی(گەدەی)پێوێستی بە خوێنێكی زۆرە
بۆ ئەوەی ئەو خواردنە هەرس بكرێت لەم حاڵەتەدا
خوێن بە پێی پێویست ناچیت بۆ سەرو دەمارەكانی میشك
بۆیە توشی سەرئێشە دەبیت, بۆیە باشترە خواردن
كەمتر بخوریت
بە هیوای تەندروستیەكی باش بۆ هەموو لایەك
