سوودەکانی کاڵەک
کاڵەک بەچارەسەرێکی باش بۆ کەم خوێنی دادەنرێت. کاڵەک میوەیەکی ئاودارە وبەتامترین و شیرینترین میوەکانی وەرزی ھاوین ناسراوە. پسپۆڕانی بواری خۆراکیش لە رێی توێژینەوەو لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە بە ڤیتامین A وC دەوڵەمەندەو یارمەتی ئاسان کردن و باشکردنی کرداری ھەرس دەدات. ھەروەھا کاڵەک میزڵدان پاکدەکاتەوەو ڕیژەی ئاو لە جەستەشدا ڕێکدەخات. ھەروەک یارمەتی ڕێکخستنەوەی لێدانی دڵ دەدات و بەھۆی بوونی ماددە شەکرییەکان تێیدا بە چارەسەرێکی باش بۆ کەم خوێنی دادەنرێت. توێژینەوەکان دەریشیانخستووە کە کاڵەک جەستەی مرۆڤ لە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزیت بە تایبەتی شێرپەنجەی پێست.
