چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ ڕۆژوانان
لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزاندا پێویستە چەند رێنماییەک ھەیە جێبەجێیان
بکەین بۆ ئەوەی رۆژەکانی مانگی رەمەزان تەندروست و پڕ چالاکی بێت.لەوانە:
١ – پێویستە کاتی نانی ئێوارە بەتەواوی تێرنەخۆیت، بۆ ئەوەی لەنێوان
نانی ئێوارەو پارشێو بتوانی چەند شتێکی سوک بخۆیت
.٢ – دواخستنی نانی پارشێو تا درەنگ، بۆ ئەوەی برسێتی و تونێتی
کەمبکەیتەوە.
٣ – ئاوو شلەمەنی زۆر بخورێت لەنێوان نانی ئێوارەو پارشێو.
٤ – لەخواردنی شەربەتی شیرین خۆت بەدوربگرە، چونکە تونێتی زیاد
دەکات.
٥ – میوە زۆر بخورێت، چونکە بڕێکی زۆر ئاوی تێدایەو قەرەبووی ئەو
ئاوە ئەکاتەوە کە لەکاتی رۆژوگرتندا لەدەستی دەدەیت
.٦ – کەمکردنەوەی خوێ و بەھارات و جۆرەکانی، چونکە سەرباری زیانی
تەندروستی، تونێتیش زیاد دەکات.
٧ – دوای نان خواردن بەسەعاتێک جۆرێک لە چالاکی ئەنجامبدە وەک
رۆیشتنی ھێواش.
٨ – پێویستە نانی ئێوارە بەدەنکێک خورماو ئاو یان شیر دەست پێبکەیت،
لەگەڵ کەمێک شۆربا پێش ئەوەی ژەمی سەرەکی دەست پێبکەیت.
٩ – خۆت بەدوربگرە لەخواردنی ئاوی سارد، چونکە بەخواردنی دوای تونێتی
رۆژ، زیان بەدیواری گەدە ئەگەیەنێت.
١٠ – دوای نانی ئێوارە مەخەوە، چونکە سەرباری زیانی تەندروستی
دەبێتەھۆی تەمەڵی
