گه‌نجان بۆكوێ ده‌ڕۆن ؟ وه‌رن با شۆڕشێك به رپابكه‌ین
نه‌وزاد سه عید محەمەد
گه‌نجانی هه‌ریمی كوردستان له دوای ئه‌وه‌ی حوكومه‌تی صدام حسێن له لایه‌نی ئه‌مریكاوه ڕوو خێنرا. هه تا ئاستێكی زۆر باش وه‌زعی كوردستان باش بوو له ڕووی ئه‌منێت وده‌ست كه‌وتی دارایی زۆرگه‌وره به‌ركورد كه‌وت به‌لام به هۆی دووئیداره یی و بنه‌ماڵه گه‌رایی و قۆرخ كاری تاكه كه سی له سه‌ر سێكته‌ره گرنگه كانی حوكومداری و فه شه لی به‌رێوه‌بردنی وولات و هاتنی و ده‌ركه‌وتنی به ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ئه‌مانه‌وده‌یان بێ سه‌روبه‌ره‌ی تری حوكومداری تر .... له‌وه خراپتر نه‌مانی ئۆپۆزیسیون وبه‌شداری كردن له حوكومه‌تی به‌ناوبنكه فراواندا... دروست بوونی ده‌یان كێشه‌ی شخصه ویاسایی وحیزبی وده‌ست به سه‌راگرتنی جومگه حه ساسه كانی حكومه‌ت له لایان پارتیه‌وه .پێش بركێی كردنی لایه‌نه‌كان بۆئه‌وه‌ی پشك وبه‌شی زیاتری ده‌ست بكه‌ویت له لایه‌ن پارتیه‌وه .هه‌تا گه‌شته ئاستێك هه‌ندێك حیزب له قه باره‌ی خۆی زیاترببات له به‌رامبه‌رداچاوی خۆی نوقان له ئاست گه‌نده‌ڵی حه‌قیقی .دواتر له به‌ر فه شه لی سیاسی ده‌ست ڕۆیشتوانی كورد‌و
دروست بونی گرژی له نیوان هه‌ولێرو بغداد له سه‌ر ناشه‌فاف بونی هه نارده‌ی نه‌وه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆده‌ره‌وه ئه‌م وای كرد حوكومه‌تی عێراق به شه بودجه‌و موچه‌ی هه‌ریمی كوردستانی كه‌م كردوه .ئه‌م بوه هۆی ئه‌وه‌ی .ده‌سته‌ڵاته گه‌نده‌ڵكاره‌كانی كورد له‌گه‌ل هه بونی سه‌روه‌تو سامانێكی زۆری ووڵات . ئه‌ویش له‌گه‌ل سزای عێراق .نه‌ی توانی له‌و داهاته زه به لاحه دزراوه‌ی چه‌ندساڵی ڕابردوو . سودی لێ وه‌ربگرێت بۆ چاره سه ركردنی كێشه كه‌ڵه‌كه بوه كانی كوردستان له بری ئه‌وه .ده‌ستیان كرد به كشانه‌وه‌ی پاره‌كانیان له بنكه كان و ناردنه ده‌روه‌ی سه‌دان ملیون دۆلار و هه‌رزان فرۆشكردنی نه‌وت و ته‌خشان وپه‌خشن كردنی به‌سه‌رچه‌ند دزوماڤیا وبنه‌ماڵه و شه‌خسداو . له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش هه‌زاران كوروكچی خێرله خۆنه‌دیوی كوردستان به دوای پارویه‌كی حه‌ڵاله‌وه بون بۆ ئه‌وه ی بژێوی ژیانی خۆیانی له‌سه‌ربنیات بنێن .له‌ولاشه‌وه كوژانی ده‌یان گه‌نج له به‌ره كانی شه‌ڕی دژی داعش وبرینداربونی سه‌دانی تر .
فه‌رمۆشكردنی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه‌كان وپه‌ك خستنی ئیشوكار له بازاره‌كان و هه تانی هه‌زاران ئاواره‌ی عه‌ره‌ب . وای له گه‌نجانی كوردستان كرد ئه‌و نیشتیمانه‌ی كه تێداگه‌وره بوبو وه ده یویست خزمه‌تی تێدابكات
. تۆزه ئومێدێك كه هه‌یان بوو كه گۆران ویه‌كگرتووكۆمه‌ل بوو به‌لام ئه‌وانێش ئه‌و ئومێده‌یان پێ نه به خشین به هۆی لاوازبوونیان .به هۆكاری جیاواز
بۆیه ڕه‌شبینی ڕوو ی كرده هه‌زاران كوڕوكچی ئه‌م وولاته
ئه‌وه تا به به‌رچاوی خۆمانه‌وه ده ی بینین چۆن ملی خۆیان ده نێن له ده‌ریاكان و رێگای هاتونه‌هات ده‌گرنه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی تۆزێك به ئاسوده‌یی بژین ....
به‌لام ده بیستین وده‌بینین چۆن ڕۆژانه مه‌رگی ده‌یان خوشك وبرامان
به رگوی ده‌كه وێت له كه ناڵه كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه
بۆیه‌ڕوو له‌گه‌نجانی ووڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م و پێیان ده‌ڵێم له بری ئه‌وه ده‌ڕۆن و له‌ده‌ریاكان به مردوی یان گیراوی خۆتان ده بینه‌وه وباوك ودایك و خوشك و براكانتان له به‌رده‌ست ماڤیاكان به جێ ده هێڵن وه‌رن بانیوه‌ی ئه‌وه قوربانی بده‌ین ئه م ده سه‌لاته فه شه‌لوگه‌نده‌ڵ و قورخكاره وه‌لاوه بنێنین وده‌یان هه‌زاركه‌س ڕزگاربكه‌ین ..
هه تا تۆزێك به ئاسوده‌یی بژین
