ڕێگاکانی خۆپاراستن لەنەخۆشی شێرپەنجە
بیستنی هەواڵی تووشبوون بە شیرپەنجە، بە "هەواڵە بەپەلە ناخۆشەكە" ناسراوە، بۆ زۆربەی خەڵكیش تووشبوون بە شیرپەنجە حاڵەتێكی كتو پڕ و سەختە. ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە، نیوەی حاڵەتەكانی شیرپەنجە دەكرێ رێگەیان لێبگیرێ.
ئەمانە هەندێك رێگاچارە و رێنمایین بۆ دووربوون بە شیرپەنجە:
1-دوركەوتنەوە لە جگەرە:
جگەرە هۆكاری پێنجیەكی حاڵەتەكانی شێرپەنجەیە. جگەرەكێشان هۆكاری چەندین جۆری شیرپەنجەیە، بەڵام تاكە هۆكاریش نییە.
2-دووربوون له قەڵەوی:
قەڵەوی دووەمین هۆكاری هەرەبڵاوی شیرپەنجەیە. بەهۆی قەڵەوییەوە ئەگەری روودانی چەندین شیرپەنجە زیاددەكەن، لەوانە شیرپەنجەی زراو و گورچیلە و سورێنچك. دەگوترێ هۆكاری ئەم پەیوەندییەی قەڵەوی و شیرپەنجە، بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئینسۆلین لە جەستەدا دەگەڕێتەوە. لە خانمانیشدا قەڵەوی دەبێتەهۆی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆرمۆنە مێینەیەكان و بەوەش ئەگەری روودانی شیرپەنجەى مەمك و مناڵدان زیاددەكات.
3- جووڵان:
وەرزش و چالاكیی جەستەیی لەمپەر درووستدەكەن لەبەردەم درووستبوونی شانەی شیرپەنجەییدا، ئەویش لە رێگای دابەزاندنی ئاستی ئینسۆلین و سەرەنجام كەمكردنەوەی ئەگەری قەڵەوبوون. مەرج نییە وەرزش تەنیا لەڕێگای چالاكیی زۆر ماندووكەرانەوە بێت، بەڵكو لە رێگەی هاتوچۆكردن بە پاسكیل و تەنانەت بەپێ رێكردنی رۆژانەش یاریدەی خۆپاراستن لە شیرپەنجە دەدەن.
4-كهم خواردنەوەی كحولی:
كحول رەگەزێكی درووستكەری شێرپەنجەیە، دەركەوتووە كحول رێگە خۆشدەكات بۆ تووشبوون بە شیرپەنجەی دەم و سورێنچك و گەروو. خۆ ئەگەر كەسێك لە هەمانكاتدا جگەرەكێش بێت و كحولیش بخواتەوە، ئەوە ئەگەری تووشبوونی بە شیرپەنجە زۆر زیاتر دەكات.
5-سنووردراكردنی گۆشتی سوور:
چەند لێكۆڵێنەوەیەك پەیوەندییان بینیوەتەوە لەنێوان زۆر خواردنی گۆشتی سوور و شیرپەنجەی كۆڵۆندا. توێژینەوەكان دەڵێن مەترسیدارترین جۆری گۆشت بۆ شیرپەنجە گۆشتی مانگایە، دواتر گۆشتی بەراز. بەڵام گۆشتی ماسی پێچەوانەی ئەوانەیە و ئەگەری توشبوون بە شیرپەنجە كەمدەكاتەوە.
6-كهم خواردنی گۆشتی برژاو:
برژادنی گۆشت دەبێتەهۆی درووستبوونی ماددەگەلی درووستكەری شیرپەنجە وەكوو ماددە ئەرۆكاتییە فرەزنجیرەییەكان. توێژینەوەكان لەسەر ئاژەڵ دەریانخستووە ئەو ماددانە هۆكارێكی تووشبوون بە شیرپەنجە، بەڵام تاكو ئێستا لە مرۆڤدا ئەوە نەسەلمێنراوە.
7-دووربوون له فاستفود:
لەبری خواردنە خێراكان، رووبكەرە خواردنی سەوزە و میوە و ریشاڵە خۆراكییەكان، ئەمانە ئەگەری تووشبوون بە شیرپەنجە كەمدەكەنەوە.
8-زۆر بەركەوتنی تیشكی خۆر:
تیشكی سەرو وەنەوشەیی لە هەتاودا دەتوانێت دزە بكاتە نێو زنجیرەی ترشە ناووكییەكان، بەوەش گۆرأنكارییان تێدادەكات و ئەگەر زۆر دووبارە ببێتەوە، ئەگەری تووشبوون بە شیرپەنجەی پێست زیاددەكات.
9-تیشكە پزیشكییەكان:
تیشكی سینی زیان بە ترشە ناووكییەكان دەگەیێنێت. بەڵام وێنەی تیشكی سینی ئاسایی زیانێكی كەمتری هەیە بە بەراورد بە پشكنینی بڕگەیی (سیتی سكان)، هەرچی لەرینەوەی موگناتیسی (MRI) یە ئەوە زیانی نییە لەو رووەوە.
10-هەوكردنەكان و شیرپەنجە:
ڤایرۆسی پاپیلۆما دەكرێ ببێتەهۆی تووشبوون بە شیرپەنجەی ملی مناڵدان لە خانماندا. هەرچی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لە جۆرەكانی B و C یە ئەوە رێگە بۆ تووشبوون بە شیرپەنجەی جگەر خۆشدەكەن.
ههروهك بهكتریای هێلیكۆبهكتهر پایلۆری له گهدهدا، ئهگهری تووشبوون به شیرپهنجهی گهده زیاددهكات.
11-حهبی رێگری له منداڵبوون سوودمهنده یان زیانمهند؟
حهبی رێگری له منداڵبوون لهلایهكهوه ئهگهری تووشبوون به شیرپهنجهی مهمك زیاددهكات، لهلایهكی دیكهوه ئهگهری تووشبوون به شیرپهنجهی هێلكهدان كهمدهكاتهوه. دهگوترێ بهگشتی لهڕووی تووشبوون به شیرپهنجهوه، حهبی رێگریی له منداڵبوون سوودی له زیانی زیاتره.
12-هۆكارگهلێك كه رێگهیان لێناگیرێ:
نیوهی حاڵهتهكانی شیرپهنجه بههۆی ناڕێكی له جینهكاندا روودهدهن و هیچ گۆڕانكارییهكی شێوازی ژیان رێگه له تووشبوون بهوان ناگرێ، بهتایبهت چهند جۆرێكی شیرپهنجهی مێشك كه خۆبهخۆ روودهدهن و تاكوو ئێستا رێگاچارهیهك نییه بۆ رێگاگرتن له روودانیان.
