ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ئۆفیسی 2016 بڵاوکرایەوە

ئۆفیسی 2016 بڵاوکرایەوە

ڕۆژی سێشەممە 22-9-2015 کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی ڕایگەیاند کە دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی ئۆفیسی ٢٠١٦ لە سەرتاسەری جیهان. سەرەتای نمایشی ئەم وەشانەی ئۆفیس دەگەڕێتەوە بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ و پاشان وەشاندنی وەشانی ئەزموونی لە مانگی ئازاری ئەمساڵ. بێگومان وەشانی ئەزموونی خۆڕایی بوو بەڵام ئەمەیان فەرمییە و لەبەرامبەر بەکارهێنانی پێویستە بیکرێت یان بەشداری لە ئۆفیسی ٣٦٠ بکەیت. لە ڕاستیدا ئەوەی مایکرۆسۆفت لە ئۆفیسی ٢٠١٦ ئەنجامی داوە چاوەڕواننەکراوە و دەیان نوێکاری و تازەکاری لە بەرنامەکانی ئەم خێزانە ئەنجامداوە. یەکێک لە هەرە نایابترین نوێکارییەکان بۆ نمونە لە بەرنامەی وۆردا چەندین کەس دەتوانن لە شوێنی جیاجیاوە لەسەر یەک فایل کاربکەن و لەکاتی ئیشکردنیش دیارە کێ و کامەیان ئەو دێرە دەنوسێت و ناوەکانیان لەبەرچاوتە! هەروەها تێکهەڵکیشکردنی چاتی ڕاستەوخۆی سکایپ و ئەمانە و چەندینی تریش لەم وەشانە نوێیەی ئۆفیس دەبینرێن، ئیتر بەردەستکردنی ئەو کۆمەڵە بەرنامەیە لەسەر تەواوی سیستەمەکانی مۆبایل و تابلێت و لاپتۆپ و کۆمپیوتەری ڕوومێزی خۆی بۆ خۆی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ مایکرۆسۆفت.
ئەم کۆمەڵە بەرنامەیە پێکدێت لە وۆرد و پاوەڕپۆینت و ئێکسڵ و ئەکسس و چەند بەرنامەیەکی تریش و لە ئێستادا بە ٤٠ زمان بەردەستن و لەم وەشانەدا مایکرۆسۆفت بەتەواوی بۆ تاچی واتە لەمسی گونجاندوون و دەتوانرێت لە ویندۆز ٧ سێرڤس پاک ١ بەرەوسەر دابەزێندرێن و بۆ ئیشکردنیشیان پێویستە کۆمپیوتەرەکەت خێرایی لە ١ گێگاهێرتز زیاتر بێت و ڕامی لە ٢ گێگابایت کەمتر نەبێت و ڕوونی شاشەکەی لە ٧٠٠*١٢٨٠ پێکسڵ کەمتر نەبێت.
نرخی Office 2016 Home & Student دەگاتە ١٤٩ دۆلار و بۆ Office 2016 Home & Business دەگاتە ٢٢٩ دۆلار. هەر دوێنێش لەگەڵ بەردەستکردنی وەشانی ئۆفیسی ٢٠١٦ بۆ ویندۆز، مایکرۆسۆفت فرۆشتنی ئۆفیسی ٢٠١٦ بۆ ماک کە ماوەیەک لەمەوبەر ڕاگەیاندرا بە تەنها بە هەمان نرخی ئۆفیسی ٢٠١٦ ویندۆز بەردەست کرد.

سه‌رچاوه‌: تۆڕى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى كوردى

ب?اوکردن?و?