لەسەربڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت کە هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لەهەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
ڕاگه‌یاندراوێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی كۆڵێرا له هه‌رێم تۆمار نه‌كراووه و ئاماده‌كاری پێویست كراووه بۆ پێشگیری له نه‌خۆشیه‌كه
دوا به‌دوای ڕاگه‌یاندنی چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدراڵ له 13/9/2015 ، بۆ دڵنیابوون له تۆكمه‌یی و به‌باشی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێكاره پێشگیریه‌كانی هه‌رێم كه له سه‌ره‌تای مانگی (4) ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌وه به‌هاوكاری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان و پارێزگاكانی هه‌رێم گیراونه‌ته‌به‌ر ، له‌گه‌ڵ چاڵاككردنه‌وه‌ی كاری لێژنه‌كانی باڵا و لێژنه‌ی پارێزگا و قایمقامیه‌ته‌كان ، سه‌رجه‌م ده‌زگاته‌ندروستیه‌كانی هه‌رێم ئه‌ركدار كراونه‌ته‌وه بۆ به‌هێزكردنی چاودێری رۆژانه‌ی سه‌رچاوه و تۆڕه‌كانی ئاو و دڵنیابونه‌وه له‌ڕێژه‌ی پێویستی به‌كلۆركردنی ئاو ، مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی خواردن و خواردنه‌وه له شوێنه‌گشتیه‌كان ، زیادكردنی وه‌رگرتنی نمونه‌ی پشكنین له‌و نه‌خۆشانه‌ی سكچوونیان هه‌یه ، كۆكردنه‌وه و چاودێری ووردی رۆژانه‌ی ژماره‌ی نه‌خۆشی سكچوون له هه‌رێم ، بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنمایی ستانده‌رد بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه له نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كان ، جێ به‌جێكردنی پلانی خولی وه‌بیرهینانه‌وه بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌نه‌خۆشخانه‌كان ، زیادكردنی چاودێری و به‌هێزتركردنی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له كامپی ئاواره‌كان له‌هه‌رێم بۆ دڵنیابوون له دابینكردنی ئاوی پاك ، مه‌رجه‌كانی پاكوخاوێنی و وه‌رگرتنی نمونه‌ی پشكنین له‌نه‌خۆشانی سكچوون و خێرا چاره‌سه‌ركردنیان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی دان به هه‌ڵمه‌ت و چاڵاكیه‌كانی هۆشیاری ته‌ندروستی ده‌رباره‌ی پاكوخاوێنی كه‌سی و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌توشبوون به‌نه‌خۆشی سكچوونی توند و كۆلێرا .
هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا ڕیكاره‌كانمان به‌هاوكاری لایه‌نه‌په‌یوه‌نداره‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌پێشگیری له نه‌خۆشی كۆلێرا له كوردستان ، به‌ڵام مه‌ترسی هه‌ر ماووه به‌هۆی نزیكی له ناوچه‌كانی هه‌بوونی نه‌خۆشیه‌كه ، هاتنی زیاتر له ملیۆنێك و حه‌وت سه‌د هه‌زار ئاواره له‌كامپه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی كامپه‌كان له‌هه‌رێم ، نیشته‌جێ بوونی نه‌خۆشیه‌كه له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم كه له‌ساڵانی ڕابردوو چه‌ند جارێك سه‌ری هه‌ڵداووه ، باش نه‌بوونی بارودۆخی ئاو وئاوه‌ڕۆ له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیاریكراو‌و له هه‌رێمی كوردستان .
له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و هاوكاربوونی هه‌مووان له خۆپارێزی و پێشگیری له نه‌خۆشی كۆلێرا ، داوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین له‌هه‌رێم هاوكاری ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆهاووڵاتیان ، هه‌روها داوا له‌ڕێكخراوه ته‌ندروستیه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین له‌هه‌رێم له‌م كاته‌دا چاڵاكیه‌كانیان تایبه‌ت بكه‌ن به‌هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری ته‌ندروستی خۆپارێزی له سكچوون و كۆلێرا .
هاوكات داوا له‌هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێنمایی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان بن بۆ خۆپارێزی له‌نه‌خۆشی كۆلێرا ، وه‌ك :
1- ئاو تا دڵنیا نه‌بیت له سه‌رچاوه‌كه‌ى مه‌یخۆوه .
2- ده‌ست شووشتن به‌ئاو و سابون پێش ئاماده‌كردنی خواردن ،پێش نان خواردن و دوای ده‌رچوون له ئاوده‌ست
3- جوان شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه و میووه به‌ر له‌خواردنی
4- بایه‌خدان به‌سه‌لامه‌تی و پاكژی خواردن و خوارنه‌وه
5- دووركه‌وتنه‌وه له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ی سه‌رشۆسته‌كان
6-هاوكاری منداڵه‌كانتان بكه‌ن و هانیان بده‌ن بۆ جێ به‌جێكردنی ئامۆژگاریه ته‌ندروستیه‌كان ، ده‌ست شووشتن ، نه‌خواردنی سه‌وزه و میوه‌ی نه‌شۆردراووه ، نه‌خواردنی خواردنی سه‌رشۆسته و ده‌ستگێڕه‌كان .
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
20 /9/ 2015
