ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر گەڕانەوە چەند فەرمانگەیەکی قەزای شارەزوور بۆسەر پارێزگای سلێمانی دەدات
بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه 15-9-2015، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بیسته‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجام بدات
به‌گوێره‌ی‌كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌وه ئاراسته‌ی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن كراوه، بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، بڕیاره ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌بڕیاری پچڕاندنی چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی قه‌زای شاره‌زور له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ستنه‌وه‌یان به‌پارێزگای سلێمانییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه كارگێڕیه‌كانی هاوڵاتیان له‌سنوره‌كه‌دا.
بیسته‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كاتژمێر (10)ی پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی تا ئێستا نۆزده كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه.
