ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

پشووی جەژنی قوربان دیاریکرا 

پشووی جەژنی قوربان دیاریکرا 

سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لەلێدوانێكی تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند :
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری لەبارەی پشووی جەژنی قوربان دا، كە لە رۆژی چوار شەمەی داهاتوو 2015/9/23 ـەوە دەستپێدەكات و تا رۆژی دووشەمە 2015/9/28 بەردەوام دەبێت و رۆژی سێ شەمە 2015/9/29 دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەكی گەرم لەخانەوادەی شەهیدان وپێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان لە سەنگەرەكانی پێشەوەی شەڕی دژە تیرۆر و تێكڕای موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و ئارامی وسەقامگیری لە هەرێمی كوردستان و سەركەوتن بەسەر تیرۆر.

ب?اوکردن?و?