ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوەکان بۆساڵی خوێندنی 2015-2016




ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوەکان بۆساڵی خوێندنی 2015-2016

ئەمساڵی خوێندن لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە ئەم بڕیار و گۆڕانكارییانە جێبەجێ دەكرێن
بەپێی نوسراوی فەرمی وەزارەت كە لە (9/9)دا بۆ سەرجەم بەڕێوەبرێتیەكانی پەروەردەی ناردووە، ئەم بڕیارانەی كۆنگرەی پەروەردەیی جێبەجێ دەكرێن:
یەكەم/ تاقیكردنەوەكانی (4-9)ی بنەڕەتی بەم شێوەیە دەبێت:
1- نمرەی هەڵسەنگاندنی هەردوو وەرز لە جیاتی 15 نمرە دەكرێتە 10 نمرە.
2- نمرەی نوسینەكی وەك خۆی 20 نمرە دەبێت.
3- تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز لەسەر 60 نمرە دەبێت.
دووەم/ تەنها تاقیكردنەوەی نیشتیمانی (9)ی بنەڕەتی و، وزاری (12)ی ئامادەیی (100%) هەڵبژاردن دەبێت..
سێیەم/ كۆششی ساڵانەی پۆلی (9)ی بنەڕەتی (40%)ی لەسەر دەبێت و، (60%)ەكەی تری لەسەر تاقیكردنەوەی نیشتیمانی دەبێت.
چوارەم/
1- لە پۆلی (5)ی بنەڕەتی تا (12)ی ئامادەیی تاقیكردنەوە وەرزییەكان (50%) بەشێوەی هەڵبژاردن دەبێت و (50%)ی تر بە شێوەی نوسینەكی دەبێت..
2- لە پۆلەكانی (1 تا 4)ی بنەڕەتی پرسیار بەو شێوەیە دەبێت كە لە پەڕاوەكانیان داڕێژراون.
پێنجەم/ بابەتی پەڕینەوە لە پۆلەكانی (10 و 11)ی ئامادەیی (40)نمرەو بەسەرەوە دەبێت و نمرەی بریار لەو دوو پۆلەدا بۆ چارەسەری نمرەی (حرج) سودی لێ وەردەگیرێت و قوتابی تیایدا بە دەرچوو هەژمار دەكرێت و ساڵی دواتر تاقیكردنەوە ناكاتەوە لەو وانەدا..
شەشەم/ ساڵانە لە پۆلی شەشەمی بنەڕەتی تاقیكردنەوەیەك لە سێ بابەت لە قەزاكاندا ئەنجام دەدرێت لە مانگی ئازار پیش پشووی بەهار، بەپێی دەفتەری پلانی ساڵانە پرسیارەكان لەسەر ئاستی قەزا دادەنرێت" بەم رێنماییانە:
1- بابەتەكانی تاقیكردنەوەكان لە بابەتەكانی (زانست، بیركاری، ئینگلیزی، كوردی) دەبێت و مەبەست لێی هەڵسەنگاندنی قوتابخانەكانە نەك دەرچوون و دەرنەچوونی قوتابیان.
2- پرسیارەكان 50% هەلبژاردن و 50% نوسین دەبێت.
3- پشكنینی لەلایەن مامۆستای بابەت لە قوتابخانەكە دەبێت و لەلایەن لیژنەیەكی سەرپەرشتیاری سەرپەرشتی دەكرێت و ئەنجامەكەی رادەگەیەنرێت و ئاستی نزمی هەر بابەتێك لە هەر قوتابخانەیەكدا
پەروەردەی لێ ئاگادار دەكرێتەوە.

ب?اوکردن?و?