بۆ ئەو خوێندکارانەی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی دەیانەوێت تاقیکردنەوەی چاککردنی تێکڕا ئەنجام بدەن
بەپێی نوسراوێكی بەشی تاقیكردنەوەكانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات مەرج و چۆنیەتی و وادەی دەستپێكردنی مامەڵەی چاككردنی تێكڕا (تحسین معدل)ی بۆ مامۆستایان و خوێندكاران ڕونكراوەتەوە.
ئەو بڕیارە بۆ هەموو ئەو خوێندكارانە دەبێت كە لە سەرجەم وانەكانیدا دەرچوون بەڵام تێكڕاكەیان بەدڵ نییە و بۆ بەرزكردنەوەی نمرەكانیان داوای (تحسین معدل) دەكەن.
مامەڵە لە 2015/10/1 دەستپێدەكات و 2015/11/1 كۆتایی پێدێت. لەدوای ئەو بەروارە هیچ ماڵەیەک ناکرێت.
خوێندکاران دەتوانن سەردانی بەشی تاقیکردنەوەی پەروەردەی سنورەکانیان بکەن.