زانکۆ لاین کارا کرا
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند " دوای هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران لە دیوانی وەزارەتەکەمان، سه‌رئه‌نجام كاژێر 10:00 ی ئەمشەو، بۆماوەی یه‌ك هه‌فته، واته تا كاژێر 10:00 ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، رێکكەوتی 4 ی تشرینی دووەمی 2015 ، ماڵپەڕی زانكۆلاین بەردەوام دەبێت لە كاركردن".
خوێندكاران له ئێستاوه دەتوانن، ده‌ست به پێشكه‌شكردنی فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكەن، له رێگه‌ی ماڵپەڕی رێگه‌ی زانكۆ ( www.regayzanko.com) ه‌وه.
لە راگەیێندراوێكدا ، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا له دەرچووان دەكات دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) له خوێندنگه‌كانیان، به‌وردی و وریایی هه‌نگاوه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردنی داواكاری وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له ده‌رچوانی پۆلی 12 ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی (زانكۆلاین) سوود له (رێــبه‌ری وه‌رگــرتن) وه‌ربگرن، كه پێشتر دابه‌شكراوه و به‌وردی بڕیار و رێنماییه‌كان و چۆنێتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه بخوێننه‌وه، كه تێیدا خراوه‌ته‌ڕوو.
چونكه خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بڕیار و رێنماییه‌كان و به‌شه‌كانی كۆلێژه‌كان، ده‌بنه یارمه‌تیده‌رێكی گرنگ بۆئه‌وه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی دواڕۆژی خۆت به‌باشی دیاری بكه‌یت و (زانكۆلاین)یش به‌دروستی پڕبكه‌یته‌وه.
سەبارەت بە ده‌رچوانی قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی، كه ساڵی پار ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنیان بۆ نه‌ڕخسا، عەباس ئەکرەم ودەڵێت" ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی ده‌رچووانی ئه‌مساڵ ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكـۆلایـن پڕبكه‌نه‌وه".
لەبارەی کارئاسانی بۆ ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بۆ پڕکردنەوەی زانکۆلاین، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم ده‌رچووان ئاگاداردەكاتەوە، كە لەكاتی پڕكردنەوەی فۆرمی پێشكەشكردنی داواكاری لە زانكۆلاین و، رووبەڕووبوونەوەی هەر كێشەو گرفتێك سەردانی مەڵبەندەكانی راوێژكاری بكەن، كە ژمارەیان 14 مەڵبەندی راوێژكارین لە زانكۆكانی كوردستان كراونەتەوە بۆ كارئاسانیكردن و راپەڕاندنی كارەكانی خوێندكاران و رێنوێنیكردنیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین به‌شێوه‌یه‌كی دروست.
