یەیامی ماڵئاوای بەڕێوبەری پەروەردەی شارەزوور
پەیامی بەرێوبەری پەروەردەی شارەزوور م. محەمەد ئەحمەد کەریم بەبۆنەی گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوبەری پەروەردەی شارەزوور و دانانی کەسێکیکە لە جێگای:-
بەڕێوەبەرو یاریدەدەرە خۆشەویستەکان مامۆستایانی بەرزو بەڕێزو خۆشەویست فەرمانبەرانی ئـازیز قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست
پاش خزمەت کردنێکی بەردەوامی ھەشت ساڵە بە پەروەردەکەمان کە لە خاڵی سفرەوە بەھەوڵ و ھاوکاری ئـێوەی بەڕێز توانیم پەروەردەیەکی پاک و پوختە پێشکەش بە شارەزووری خۆشەویست بکەم دەشزانم کە ھیچ کارێک بێ کەم و کورتی نابێت
بۆیە ھیوادارم کە نمونەیەکی جوانم پێشکەش کردبێت
ئـێستاش لە میانەی ئـەو گۆرانکاریەی کە لە ئـارادایە بۆ فرسەت دان بە کۆمەڵێک مامۆستای بەڕێزی تربۆ وەرگرتنی پۆستە جیاوازەکان . براتان پابەند بوونی خۆم ڕادەگەیەنم بەو بڕیارەوە ھیوادارم وەک چۆن ھەموو ھاوکاری یەکتر بوین ئـەوھاش ھاوکاری بەڕێوەبەری نوێ بین
ھەزاران ھەزار جار داوای لێبوردن لەو بەڕێزانە دەکەم کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەھەر ھۆکارێکەوە بێت دڵی کەسێکم زویر کردبێت دڵنیاشم لەوەی کە زۆر جار بۆ ڕایی کردنی کارەکان قسەم ھێناوەتە سەر خۆم وزۆر کەسیش گلەیی زۆر زەق وکوشندەی لێ کردوم تەنھا لەبەر ئـەوەی لە ھەڵس و کەوتمدازۆر نەرم بووم وە لە ژیانی بەڕێوەبەریمدا ھەرگیز وەک بەڕێوەبەر تصرفم نەکردوە مەگەر لەبەر سەرما دەرگام داخرابێت ئـەگینا ھەمیشە دەرگام بۆ ھەموو کەسێک کراوە بووە
دەخوازم گەر فرسەت ھەبێت دەستی یەک بە یەکتان ماچ بکەم و بە برای بچوکی خۆتانم قبولم بکەن
ھیوای ئـەوپەڕی خۆش گوزەرانیتان بۆ دەخوازم برا خۆشەویستەکانم
برای بچوکتان مامۆستا محمد احمد کریم
بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور
٢٧-١٠-٢٠١٥
