بایکۆتکردنی دەوامی خوێندنگاکان لە سنوری #شارەزوور بهردەوام دەبێت
قوتابخانەكانی شارەزوور نەگەشتنە هیچ ئەنجامێك لەبارەی دەستپێكردنەوەی دەوام هەرچەندە بەڕێوەبەرو یاریدەدەری قوتابخانەو خوێندنگاكانی سنوری شارەزوور ماوەی دوو كاتژمێری تەواو كۆبوونەوەیان كرد بۆ گەشتن بەبڕیارێك لەبارەی دەوامی سبەی خوێندن بەڵام نەگەشتنە هیچ ئەنجامێك لەبارەی دەستپێكردنەوە یان بایكۆتكردنی دەوام. بەپێی قسەی هەندێ لەبەشدارانی كۆبوونەوەكە ئاراستەی زاڵی ناو ئەم كۆبوونەوەیە ئەوەبووە كە چاوەرێی بڕیاری مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان بكەن و بەر لەكۆبوونەوەكەش مامۆستایانی مانگرتوو بەزۆینەی دەنگ بڕیاریاندا سبەی 20 _ بەردەوام بن لەبایكۆتكردنی دەوام.
