ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

خشتەی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک ڕاگەیاندرا 


خشتەی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک ڕاگەیاندرا 

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان  خشتەی دابەشکردنی مووچەی هەشت وەزارەت و نۆ دەستە و فەرمانگەی راگەیاند.

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی راگەیاند كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

1. رۆژی سێشەممە 20/10/2015  مووچەی وەزارەتی تەندروستی.

2. رۆژی چوارشەممە 21/10/2015  مووچەی وەزارەتەكانی (ئاوەدانكردنەوە ، گواستنەوە ، رۆشنبیری) و دەزگای مین.

3. رۆژی پێنجشەممە 22/10/2015 مووچەی  وەزارەتەكانی (پیشەسازی ، پلاندانان ، سامانە سروشتییەكان) هەروەها (دیوانی چاودیری دارایی ، ماف ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم ، ژینگە ، دەستەی وەبەرهینان ، دەستەی نەزاهە ، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن).

4. رۆژی یەكشەممە 25/10/2015 مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری.

ب?اوکردن?و?