زانیاری لەسەر پۆکی فەیسبوک
زۆر بەمان نازانین مانای چیە و بۆچی بەكاردێت ، یا وا تێگەیشتووین كە شتێكی بێزاركەری فەیس بوكە ، یان چارەسەری كێشەی ئاد ناردن و بلۆك بوونی لایك و كۆمێنتە ، زۆر جار یەكێك ئادی ئەوەستێت ، یان ناتوانێت لایك بكات و كۆمێنت بنوسێت ، ئەڵێت بێزەحمەت پۆك م بكەن ..
بەڵام poke لە فەیس بوك مانایەكی تایبەتی خۆی هەیە ،
١ - (poke) لە راستی دا ئەگەر كەسێك بیەوێ بتناسێت پێش وەخت بەهۆی (poke) ئاگادارت دەكاتەوە...
٢ - ئەگەر تۆ كەسێك (poke) بكەی ، ئەویش (poke) ت بۆ بگەرێنێتەوە ، ئەوا ئەوكاتە تۆ دەتوانی پرۆفایلەكەی و شتە تایبەتیەكانی ببینی ، ئەگەر تۆ هاورێشی نەبیت.
٣ - واتە ئەگەر كەسێك (poke)ت بكات و تۆش ( poke back) بكەی ، ئەوا تۆ رێگە دەدەیتە ئەو كەسە بۆ ماوەی ٣ رۆژ پرۆفایل و شتە تایبەتیەكان یاخود كەسیەكان (شەخصی )ببینێت ئەگەر هاورێشت نەبێت.
ئەوەش بۆ ئەوە باشە ، زۆر جار كەسێك تۆ دڵنیا نیت كە دەیناسی یا نا ، بۆیە تۆدەتوانی (poke) بكەی ، شتە شەخسیەكانی ببینی بزانی ئەوە ئەو كەسەیە كە دەتەوێت یان نا ...
تێبینی :
وشەی (poke) بە (پۆك) ئەخوێندرێتەوە نەوەك بە پۆكی
وشەی (poke) بە كوردی واتە : نەقورچك ، قونجركە ، قونجرك، چڕنووك
وشەی (poke) بە عەرەبی واتە :نكز أو نكزە .
