کەشناسی هەرێم هۆشیاری دەدات
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی تۆزوباوە.
لەڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 6-10-2015 کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەگەڵ کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی کار دەکاتە سەر ھەرێمی کوردستان ئاسمانی ھەرێم نیمچە ھەور دەبێت لەھەندێ شوێن ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەھەندێ ناوچەی جیاجیا لەگەڵ زیادبوونی خێرای با کە ھەندێ جار دەگاتە (20-30)کم/س تۆزو خۆڵ بەرز دەبێتەوە کاریگەری ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 7-10-2015 زیاتر دەبێت ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەکان لەھەندێ ناوچە لێزمە باران دەبێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت وە خێرای با زیاد دەکات (20-30)کم/س ھەندێ کات بۆ (30-40)کم/س لەھەندێ ناوچە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 8-10-2015 ئاسمان بە نیمچە ھەوری دەمینێتەوە لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر و سلێمانی باران دەبارێت بەڵام لەپارێزگای دھۆک بە گشتی باران بارین بەردەوامی دەبێت بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ لەگەڵ بوونی ھەورە تریشقە پاشان بەشێوەیەکی گشتی ئاسمانی ھەرێم بەرەو ساماڵ و پەڵە ھەور دەگۆرێت لە ڕێکەوتی 9-10-2015 ڕۆژی ھەینی بەڵام پلەکانی گەرما ھەر بەنزمی دەمینێتەوە .