قوتابخانەی هەواران لە زەڕایەن مەترسی ڕووخانی لێدەکرێت
قوتابخانەی "هەواران"ی بنەڕەتی لەزەڕایەن لەساڵی 1978 دروستکراوە، بەڵام ئێستا بیناکە مەترسی ڕووخانی لێدەکرێت.
تائێستا چەندجارێک بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەی ناوبراو یاداشتیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، بەڵام هیچ سوودی نەبووە و کەمتەرخەمی هەبووە.
لەساڵانی ڕابردوو بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن کۆمپانیایەکی ئێرانی قاتی دووی بۆ دروستکراوە، بەڵام لەئیستادا مەترسی لەسەر ژیانی مامۆستایان و خوێندکارانی ئەم قوتابخانەیە هەیە.
بۆیە لێرەوە داواکارین لەلایەنە پەیوەندیدارەکان بەجدی ئاوڕ لەم کێشەیە بدەنەوە تا کارەساتێک ڕووی نەداوە.
پێشتریش زەڕایەن نیوز ئەم کێشەیە گەیاندە وەزارەتی پەروەردەو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
ی.س




