ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڤایبەر گۆڕانکاری کرد




ڤایبەر گۆڕانکاری کرد 


وەک ئاشکرايە ڤايبەر يەکێکە لە بەرنامە سەرەکييەکانی ناو مۆبايلە زيرەکەکان و لە رێگەی کۆمپيوتەريشەوە دەتواندرێت بەکاربهێندرێت و چات و تەلەفۆنی پێ ئەنجام بدرێت بەهۆی بوونی هێڵی ئينتەرنێتەوە.

ئەم بەرنامەيە لەلايەن گەشەپێدەرەکانييەوە بەردەوام لەهەوڵی باشترکردن و جوانکردنیدان، بۆ ئەو مەبەستەش لەونێترين ڤێرژنی دا ڤايبەر شێوازێکی نوێی پۆشيوە.

لەچەند رۆژی رابردوو ئەو بەرنامەيە نوێکرايەوە بەکۆمەڵێک گۆڕانکاری و زيادکردنی تايبەتمەندیيەوە، لە گرنترينيان لابردنی بەشی ليستی خوارەوەيە بۆ سەرەوەو زيادکردنی ديلێت و بلۆک لەپەڕەی چاتکردندا، هەروەها کۆمەڵێک تايبەتمەندی جوانيشی زيادکردووە.

لە ئێستادا بەکارهێنەرانی ڤايبەر لە رێگەی هەردوو سيستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆيدەوە دەتوانن بەرنامەکە لە پلەی ستۆر يان ئاپ ستۆر نوێ بکەنەوەو بيگۆڕن بەم ڤێرژنە نوێيە.

وێنەکان سەرەوە چۆنیەتی گۆڕانکارییەکانی ڕوونکردوەتەوە


سەرچاوە: ماڵپەڕی وێستگە 

ی.س

ب?اوکردن?و?