
حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی چاکسازی ڕاگەیاند
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21.12.2015 به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌باره‌ى دۆخى دارایى و ئابووریى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ساز كرد.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان كه له قه‌یرانێكى زۆر سه‌خت و گه‌وره‌ى داراییدایه، گه‌یشتووه‌ته ئاستێك ئیتر حكوومه‌ت ناچاره هه‌ندێ بڕیارى به جورئه‌ت بدا‌ت و كۆمه‌ڵێك ڕێكارى جیا بگرێته به‌ر، به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش كار بۆ زیادكرنى داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان بكات تا بتوانێت به‌رگه‌ى ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م قه‌یرانه بگرێت، وه‌ك ڕێكخستنه‌وه‌ى سیسته‌م و كاراتركردنى كۆكردنه‌وه‌ى باجه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى پله تایبه‌ته‌كان و چه‌ندین ڕێكارى دیكه، له‌گه‌ڵ پیاده‌كردنى به‌رنامه‌ى چاكسازیى دارایى كه ماوه‌یه‌كى درێژه حكوومه‌ت كارى بۆ ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه پێوستمان به‌وه هه‌یه كه گشت ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى پێكهاته و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به‌رپرسیار‌یه‌تیى هاوبه‌ش له ئه‌ستۆ بگرن و هه‌موومان پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانه‌كه ببینه‌وه و ئه‌م قۆناغه ده‌رباز بكه‌ین.
پاشان به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران له باسێكدا وێڕاى ڕوونكردنه‌وه‌ى ڕێكاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كه، به وردیش تیشكى خسته سه‌ر هۆكاره‌كانى قه‌یرانى دارایى و باسى له‌وه كرد كه هۆكاره‌كان جیاوازن و هه‌موویان پێكه‌وه كاریگه‌ریى زۆر خراپیان له‌سه‌ر دۆخى دارایى و ئابووریى هه‌رێمى كوردستان جێ هێشتووه، وه‌ك بڕینى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقه‌وه، دابه‌زینى به‌رده‌وامى نرخى نه‌وت، شه‌ڕى داعش و هاتنى ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ندین هۆكارى دیكه. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى عیراقیش به هه‌مان شێوه له ئه‌نجامى دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه، خه‌ریكه زۆر به قووڵى و خراپتر له هه‌رێمى كوردستان تووشى هه‌مان قه‌یران ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان، هۆكاره‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كه تاوتوێ كرد و چه‌ندین ڕا و سه‌رنجیان له‌مباره‌یه‌وه خسته ڕوو. ئینجا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه، وێڕاى داكۆكیكردن له چاكسازى له كه‌رتى كاره‌بادا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌م بڕیارانه‌ى په‌سه‌ند كرد كه هه‌موویان له 1.1.2016ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریش ڕێنماییی پێویست بۆ ئاسانكاری و جێبه‌جێكردنیان ده‌رده‌كات:
1. خه‌رجكردنی ته‌نها ڕێژه‌ی 50%ی ده‌رماڵه‌ی پۆسته‌كانی به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی وه‌زیر و وه‌كیلی وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ڕاوێژكاران و خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان له گشت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆك و جێگران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ى هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتییه‌وه، جگه له‌م ڕێژه‌یه‌ش هیچ جۆره ده‌رماڵه‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت.
2. ڕاگرتنی ڕێژه‌ی (100%)ی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به پۆسته‌كانی به‌ڕێزان سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سكرتێری په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان.
3. كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ی (30%)ی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ئه‌وانه‌ی له‌و پله‌یه‌دان و ئه‌وانه‌ی مووچه و ده‌رماڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رده‌گرن.
4. پێویسته مووچه‌ی خانه‌نشینكراوانى پله باڵا و تایبه‌ته‌كان و مووچه‌ی ئه‌وانه‌شیان كه دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره خانه‌نشین ده‌بن به هه‌مان ڕێژه ڕێكبخرێته‌وه و ڕاگرتنه‌كانی ده‌رماڵه‌كانی ئاماژه‌پێدراو له كاتی ده‌ستنیشانكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینیان و به شێوه‌ی پاشه‌كه‌وت بۆیان تۆمار ده‌كرێت تا ده‌رچوونی یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینییان.
5. ڕاگرتنی خه‌رجكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی ده‌درێن به خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان، وه‌ك پارێزگار و جێگرى پارێزگار و قائمقام و به‌رێوه‌به‌رى ناحیه كه (معوم)ن له‌سه‌ر میلاكی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نها مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و ناونیشانه وه‌زیفانه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
6. كاركردن به‌هه‌ردوو یاساى خزمه‌تى شارستانى و یاساى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت و كه‌رتى گشتیى تایبه‌ت به مه‌رجه‌كانى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌رواری 1/1/2016ه‌وه تاوه‌كو په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2016.
7. كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سوودمه‌ندن له وه‌رگرتنی مووچه‌ی تایبه‌ت و هاوكاریی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیمه‌كان و پۆلێنكردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای چین و توێژه جیاجیاكان و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بڕه پاره جیاوازانه‌ی كه وه‌كو هاوكاریی چاودێریی خێزان و كه‌مئه‌ندام وه‌ریده‌گرن، دواتر ئه‌و زانیارییانه له‌گه‌ڵ پێشنیاری پێویست سه‌باره‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌خه‌نه‌وه به‌رده‌م لیژنه‌ی باڵای دارایی به مه‌رجێك پێشنیاره‌كان ڕێنمایی و مه‌رج و پێوه‌ری پێویست له‌خۆ بگرێت.
8. پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی چاوخشاندنه‌وه به پێشینه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ناهه‌مواری دارایی و سنوورداریی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كان، دواتر لیژنه‌كه به ڕاپۆرتێك لیژنه‌ی باڵای دارایی له پێشنیاره‌كانی ئاگادارده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی سروشتی كار و چالاكیی ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه‌ی كه خزمه‌تگوزاریی ئاسایش و به‌رگری و ته‌ندروستی و كاره‌با و شاره‌وانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به مه‌رجێك لیژنه‌كه خشته‌یه‌ك ئاماده بكات كه ڕێژه‌ى پێشینه له‌خۆ بگرێت له پێش و له دوای چاوخشاندنه‌وه.
9. پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی دیراسه‌كردنی پڕۆژه‌ی چاوخشاندنه‌وه و چاكسازی له هه‌یكه‌لیه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان و داموده‌زگا حكوومییه‌كان به ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی داراییی هه‌رێم و به‌رجه‌سته‌كردنی ته‌رشیقكردنی دامه‌زراوه گشتییه‌كانی هه‌رێم و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و دواتر ئه‌م لیژنه‌یه به ڕاپۆرتێك ڕا و سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م لیژنه‌ی باڵای دارایی.
10. ڕاگرتنی خه‌رجكردنی ڕه‌سم و كرێی كاره‌با و موه‌لیده و خزمه‌تگوزاریی مانگانه له بودجه‌ی گشتیی تایبه‌ت به سه‌رجه‌م ئه‌و پله باڵایانه‌ی كه له خانوو و كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێن له گشت داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی. خه‌رجكردنی له دوای (1/1/2016)ه‌وه له ئه‌ستۆی نیشته‌جێبووان خۆیان ده‌بێت.
11. ڕاگرتنی كاركردن به ڕێنماییه داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (13) له یاسای (مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت و كه‌رتى گشتى) ژماره (22)ی ساڵی 2008 تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی به‌خشینی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌وه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌نها له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پیاده ده‌كرێت.
ی.س