ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لێکۆڵینەوەیەک لەسەر بەردەکانی  شارەزوور‬





لێکۆڵینەوەیەک لەسەر بەردەکانی ‫#‏شارەزوور‬
ئەم جۆرە بەردانە کە لە پشت دارستانی زەڕایەن دەرکەوتووە هەمان بەرد لە ژێر قەزای شارەزوور هەیە کەواتە شارەزوور هەموی لەسەر ئەم جۆرە بەردەیە. ئەم جۆرە بەردە لە ڕوی زەویناسییەوە لەناو پێکهاتەیەک هەیە پێی دەوترێت تانجەرۆ. پێکهاتە بریتیە لە چەند جۆرە بەردێکی جیاواز یان دەنکۆڵە بەردی زۆر وورد کە لەناو ئاودا دەنیشن وەکاتێکی زۆری ئەوێ بۆ ئەوەی بنیشێت و ڕەق بێت و ببێت بەو بەردانەی ئێمە بەچاوی خۆمان ئەیبینین. پرۆسەی نیشتن و ڕەقبوونی ئەو بەردانە ملیۆنان ساڵ دەخایەنێت. ئەم جۆرە بەردانەی لەژێر قەزاکەمانەوە هەیە سەردەمی دروست بوون و نیشتنی دەگەڕێتەوە بۆ ٦۰-۷۰ ملێۆن ساڵ پێش ئێستا کە ئەو کاتە پێی دەوترا سەردەمی کریتاسی یان تەباشیری. ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت کە تاکو نزیکەی ۲۰ملێۆن ساڵ پێش ئێستا دەشتی شارەزوور دەریایەکی قوڵ بووە و شوێنی ماسی و نەهەنگ و قرشەکان بووە. بوونی ئەم بەردە هۆکارێکی گرنگی زۆری ئاوی ژێر زەوی دەشتەکەمانە دەشتی شارەزوور، بەڵام ئەو خۆڵەی کە بووەتە هۆی بەپیتی دەشتەکە لەڕووی زەویناسییەوە تازەیەو هی ئەم دەڤەرە نیە و لەشوێنی ترەوە بەهۆ باران و لافاوەوە هاتووە...
... ئەرکان عوسمان حسێن ، دەرچوی بەشی جیۆلۆجی نەوت ....

ی.س

ب?اوکردن?و?