ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک


خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک 



وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك (كانوونی دووەم) ی 2016 ی راگەیاند.

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، دابەشکردنی مووچە سبەی دووشەممە 8-2-2016  بە وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ دەستپێدەکات، 17 رۆژ بەردەوام دەبێت و دوایین شوێن كە 25-2-2016 مووچە وەردەگرێت، خانەنشینانن.

خشتەکە بەم جۆرەیە

رۆژی  دووشەممەی ئەم هەفتەیە  مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.
رۆژی سێشەممە مووچەی یەکەکانی حەفتا و هەشتا دابەشدەکرێت.
رۆژی چوارشەممە مووچەی فەرماندەی زێرەڤانی و هێزی ئامادە دابەشدەکرێت.
رۆژی پێنج شەممە مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
لە 14/2/2016 مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی دابەشدەکرێت.
لە 16/2/2016 مووچەی وەزارەتەکانی کارەبا، گواستنەوە و شارەوانی لەگەڵ دەزگای مین و دیوانی چاودێری و دەستەی دەستپاکی دابەشدەکرێت.
لە 18/2/2016 مووچەی وەزارەتەکانی ئەوقاف، سامانە سروشتییەکان و پلاندانان دابەشدەکرێت.
لە 21/2/2016 مووچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.
لە 22/2/2016 مووچەی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و رۆشنبیری دابەشدەکرێت.
لە 23/2/2016 مووچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵاتی لەگەڵ دەرماڵەی کۆمەڵایەتی دابەشدەکرێت.
لە 24/2/2016 مووچەی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.
لە 25/2/2016 مووچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت.

ی.س

ب?اوکردن?و?