چەند راستیەكی سەرسوڕهێنەر دەربارەی لەشی مرۆڤ
زانایان رۆژ بە رۆژ زانیاری و ڕاستی نوێ و سەرسوڕهێنەر دەربارەی لەشی مرۆڤ دەدۆزنەوە ئەمانەش چەند راستییەكن دەربارەی لەشی مرۆڤ :
- دڵی مرۆڤ توانای ئەوەی هەیە لەدەرەوەی لەشدا لێبدات ، ئەگەر یەكەی (ATP) ی پێویستی هەبێت كە ووزەو ئۆكسجینی پێ بدات.
- ژمارەی بەكتریاكانی ناو دەم زۆر زیاترە لەرێژەی دانیشتووانی هەموو گۆی زەوی ، كە ژمارەیان دەگاتە نزیكەی 20 ملیار بەكتریا.
- هەموو مرۆڤێك لەدوای تەمەنی 30 ساڵیەوە بەرزی باڵای كەم دەكات و بۆ پیاوان 2.54 سانتیمەتر و بۆ ژنانیش 5.08 سانتیمەتر.
- مرۆڤ لەدوای تەمەنی 60 ساڵییەوە ئەگەری هەیە هەستی تامكردن لەدەست بدات بەهۆی لەدەستدانی هەستەوەرەكانی تامكردن لەسەر رووی زمان.
- لەشی مرۆڤ لەبەیانیاندا لەدوای لەخەو هەستان یەك سانتیمەتر درێژترە بەهۆی كشانی بڕبڕەكانی پشت و دواتر دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.
ئا/راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
ی.س
