ئه‌و سێ به‌رنامه‌یه‌ی زانیاریی فه‌یسبوكه‌كه‌ت ده‌دزن
زۆر به‌رنامه و یاری هه‌ن كه به ئه‌كاونتی فه‌یسبوك ده‌به‌سترێنه‌وه و بۆ به‌كارهێنانیان زۆرجار داوای ئیمه‌یڵ و پاسۆرد ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (الدیار)، هه‌ركات به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامانه رازی ده‌بێ و ده‌یبه‌ستێته‌وه به ئه‌كاونته‌كه، په‌ره‌پێده‌رانی به‌رنامه‌كان ده‌توانن گه‌لێك زانیاری له ئه‌كاونتی ئه‌و كه‌سه وه‌ربگرن، وه‌ك: ساڵی له‌دایكبوون و ئیمه‌ڵ و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و خوێندنه‌وه‌ی پۆسته‌كان و ته‌ماشاكردنی وێنه‌كانت.
سایته‌كه ناوی سێ به‌رنامه‌ی هێناوه كه ده‌كرێت ئه‌و زانیارییانه له ئه‌كاونته‌كه‌ت وه‌ربگرن:
1- كویزات: به‌رنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بیی به‌ناوبانگه بۆ پرسیاركردن و هه‌ركات چویته‌ناو پرسیاره‌كه، ئه‌ویش ده‌تباته ناو سایته‌كه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و زانینی ئه‌نجامه‌كه‌ی.
2- به‌رنامه‌ی nameguess: یه‌كێكه له‌و به‌رنامانه‌ی كه ئه‌ویش مه‌ترسیی هه‌یه و زۆرێك به‌كاری ده‌هێنن و بۆ هه‌موو پرسیارێك كه‌سێكت بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات، بۆنمونه پرسیار ده‌كات: "كێ له‌كاتی ته‌نگانه‌دا پشتیوانیت لێ ده‌كات؟" كه كرته له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌یت، ئه‌ویش ناوێكت پێ ده‌ڵێت كه هاوڕێی فه‌یسبوكته.
3- به‌رنامه‌ی know your inside، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش پرسیاری جیاواز ده‌كات بۆ شرۆڤه‌كردنی كه‌سایه‌تیت، به‌ڵام یه‌كێكه له‌و به‌رنامانه‌ی كه دزه ده‌كاته ناو ئه‌كاونته‌كه‌ت و ده‌كرێت ته‌ماشای نامه‌كانت بكات.
::: سەرچاوە: ماڵپەڕى وێستگە
ی.س
