وەزارەتی پەروەردە لەسەر غەشکردن هۆشیاری دەدات
ئاگادارى بۆ هەموو قوتابیان و مامۆستایان و بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیاران:
ئەم دەقەى خوارەوە یاساى بڵاوکراوەى نێو (الوقائع العراقیە)ى ساڵى (١٩٩٦)ى زایینییە، سەبارەت بە سزادانى غەش و یارمەتیدەرەکانیان. تکایە ئاگادار بن کە ئێستایش بەم یاسایە کار دەکرێت و پێویستە هەموو قوتابی و مامۆستایانى خۆشەویست ئاگادار بن.
بە هیواى بەڕێوەچوونى پڕۆسەیەکى تەندرووست و بێ غەش و سزا:
.......................................................................
پشتبه‌ستن به بڕیاری ژماره (132)ی بڕگه‌ی (ئهلف)ی مادده‌ی (42)ی ده‌ستووری عێراقی، بڕیار درا:
یه‌كه‌م:
1. هه‌ر كه‌سێك دزه به پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی خوێندن بكات و یا ئاشكرا یا بڵاو و ده‌ستاوده‌ستیان پێ بكات به شێوه‌یه‌كی ڕێگه‌پێنه‌دراو، سزاكه‌ی به‌ندكردنه (حپس) به مه‌رجێك كه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت.
2. ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه ئه‌نجام ده‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان یا دانه‌ری پرسیاره‌كان یا پارێزه‌ر یا ئاماده‌كار و یا بهرگكردن و وه‌رگێڕانی پرسیاره‌كانی له ئه‌ستۆ بو یا ڕاسپێردرابوو له گواستنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان، سزای به‌ندكردن (حپس) ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌كه‌ی له (7) ساڵ زیاتر نه‌بێت.
3. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و تاوانه‌ی كه له هه‌ردوو بڕگه‌ی (1) و (2)ی به‌ندی یه‌كه‌مدا هاتوون، له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می (التقصير) و فه‌رامۆشكردنه‌وه (اهمال) بوون، سزاكه‌ی به‌ندكردنه (حپس) به مه‌رجێك ماوه‌كه‌ی له ساڵێك زیاتر نه‌بێت.
دووه‌م:
1. هه‌ر كه‌سێك هاوكاری یان ئاسانكاری بۆ (گزیكردن)ـی نێو تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی قوتابخانه‌كان یا تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی كردبێت، سزاكه‌ی به‌ندكردن (حپس) ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌كه‌ی كه‌متر نه‌بێت له ساڵێك و زیاتر نه‌بێت له سێ ساڵ.
2. بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه له نێو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان گزییان كردووه پیاده ناكرێت، ته‌نیا بڕیاره‌كانی سیسته‌می قوتابخانه‌یان به سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سێیه‌م:
هه‌ر كه‌سێك یاری به ده‌فته‌ر یا په‌ڕاوی به‌كارهێنراو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه له‌سه‌ر پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان یا تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان یا یاریكردن به تۆماری تایبه‌تی نمره‌ی قوتابخانه وه‌ك ئاڵوگۆڕی به‌رگ یا نووسین له‌سه‌ری یان ڕاكێشانی په‌ڕاو یا زیادكردنی په‌ڕاوێك بۆی یان لادانی نمره‌كانیان یان نمرهگۆڕینهوه بكات، سزاكه‌ی به‌ندكردن (حپس) ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌كه‌ی له (7) ساڵان زیاتر نه‌بێت.
چواره‌م:
ئه‌و تاوانانه‌ی به ئه‌نقه‌ست كه به ده‌ق له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ كراوه، به تاوانی ئابڕووبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن.
پێنجه‌م:
ئه‌م بڕیاره له لاپه‌ڕه‌ی (358)ی ژماره‌ی (3646)ی ڕۆژنامه‌ی(الوقائع العراقیه) له ڕێكه‌وتی (2/12/1996)ی زایینی بڵاو كراوه‌ته‌وه.
