ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕێنماييه‌كانی خوێندنى باڵا/ماستەر و دکتۆرا










 ڕێنماييه‌كانی خوێندنى باڵا/ماستەر و دکتۆرا  



دواى ئەوەى لە کۆبونەوەى  ژمارە (3) ى ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان، کە لە ڕێکەوتى (9 / 5/ 2016) بەڕێوەچوو و تێیدا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆراى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان پەسند کرا، ئەمڕۆش وەزیرى خوێندنى باڵا دەقى ڕێنماییەکانى ئیمزا کرد.

لەو چوارچێوەیەدا و ، لە ڕێنمایى ژمارە (٤) کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى (٢٥/٥/٢٠١٦) بەنوسراوى ژمارە (٨١١٠/٢) بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ ماستەر لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوێندکاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت.



ب?اوکردن?و?