چۆنیەتى چارەسەرکردنى سەرئێشە لە ڕەمەزاندا
بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی بەڕۆژوودەبن
تووشی سەرئێشە دەبن، لە رۆژدا بێت یان لەدوای شکاندنی ڕۆژو و بەربانگ، کە حاڵەتێکی سروشتییەو بەهۆی ڕۆژووەوە تووشت دەبێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی
"layalina" دەتوانیت بە پەیڕەوکردنی
ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە چارەسەری سەرئێشەکەت بکەیت.
*پارشێوان خۆت لە خواردنی
چەور بپارێزە، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر زەیتی تێدایە، یان ئەو
خۆراکانەی دەبنەهۆی هەڵئاوسانی گەدە، چونکە هەردوو جۆری ئەم خۆراکانە دەبێتەهۆی
ئازارانی گەدە و سەرت، لەبری ئەوە ماست یان شیری بێ چەوری و میوە و سەوزەوات بخۆ.
*کاتەکانی خەوتنت ڕێکبخە،
چونکە نەخەوتن و ماندووبوونی زۆر هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئازاری سەرە، هەوڵبدە
پێش پارشێو بخەویت نابێت دابنیشیت تا بەیانی.
*لە ڕۆژدا و لەکاتی
ڕۆژوودا، زۆر خۆت ماندوو مەکە، کارێک مەکە لە توانای خۆتدا نەبێت.
*خۆت بپارێزە لە زۆر
بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە ڕۆژدا.
لەکۆتایی ڕۆژوودا واتە
لەدوای نیوەڕۆ و بەرەو ئێوارە، ئاگاداربە لە خۆشتن بە ئاوی زۆر سارد یان زۆر گەرم،
چونکە هۆکاری گرژبوونی ماسولکەکان و دروستبوونی سەرئێشەیە.
ئاگاداربە کاتێک ڕۆژوو
دەشکێنیت، خێرا بە خورما و شیرینی و شەربەت مەیشکێنە، چونکە گەدەت خاڵیە و شەکری
خوێنت بەرزدەکاتەوە، لەپێشدا ئاو بخۆ، تا لەشت لەو وشکبوونەوەیە ڕزگاری بێت.
دوای بەربانگ خێرا دەرمان و
چارەسەری ئازارشکێن بەکارمەهێنە، کەمێک چاوڕێ بکە تا چاییەک دەخۆیت، چونکە ڕەنگە
بەهۆی نەمانی کافاین بێت لە لەشدا تووشی ئازار بووبیت.