ڤایبەر چەند تایبەتمەندیەکی گرنگی زیاد کرد
لەدواین تازەگەری بۆ بەرنامەی ڤایبەر چەند تایبەتمەندیەکی گرنگیان پرۆگرامەکەیان لە ئامێرەکانیان لە ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس زیادکرد ، ئەو تایبەتمەندیانە وادەکات بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامەیە زیاتر سود مەند ببن . لەگرنگترین تایبەتمەندیەکان ڤایبەر زیادیکردووە بریتین لە :
1.تایبەتمەندی هەڵگرتنی نامە کۆنەکانیان بۆ بەرنامەی ڤایبەر زیاد کرد، ئەم تایبەتمەندیە وادەکات چیتر خەمی سڕانەوەی نامە کۆنەکانی ڤایبەرمان نەبیت و دەتوانرێت لەڕێگەی Backup چاتەکۆنەکانمان هەڵبگرین و کەی ویستمان بیکەینەوە ناو مۆبایلەکەمان و بیانخوێنینەوە .
2.تایبەتمەندی بەکارهێنانی وێنەی جوڵاوی لەجۆری GIF یان بۆ چاترکردن زیادکرد واتە لەکاتی چاتکردن دەتوانرێت بەکاربهێنرێت .
3.یەکێکی دیکە لە گۆرانکاریەکان بریتیە لە گۆڕینی شێوە و دیزانی زیاد کردنی بالانس بۆ ڤایبەر بۆئەوەی بە خۆرایی پەیوەندی بەو ژمارانەوە بکەین ڤایبەریان نەی .
4.گۆڕانکاری چوارەمیش بریتیە لە زیادکردنی تایبەتمەندی پارە بۆ بەکارهێنەرانی وڵاتی ئەمریکا لە ڕێگەی وێسترنیونیەوەە بۆ ٥٠ وڵات .
داگرتنی دواین وەشانی ڤایبەر بۆ :
:: سەرچاوە: ماڵپەڕى کاروان ئایتى
ي.س