شارەزوور: لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا نزیکەی (٥)تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەردا گیراوە
لیژنەی چاودێری تەندروستی بەشی خۆپاراستنی تەندروستی شارەزوور ولیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی قەزای شارەزوورلەمانگی ٥ ی ئەم ساڵدا لەچوارچێوەی گەڕان وپشکنینیان لەناوبازاڕەکان وشوێنەگشتی یەکان وئارایشگاکان لەقەزای شارەزووروناحیەی زەڕایەن دەستیانگرتووە بەسەرچەندین تۆن خواردنی ماوەبەسەرچوو هاوکات چەندپیشەوەرێکیش بەهۆی سەرپێچی یان لەڕێنمایی یەکانی تەندروستی غەرامەکراون و۳ گازینۆش داخراون وچەندپیشەوەرێکیش ئاگادارکراونەتەوە لەسەرپێچی یان لەڕێنمایی یەکانی تەندروستی لەئەگەری دوبارەبونەوەیان سزای یاسایی دەدرێن
ی.س