ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕێژی زەکات و سەرفیترە دیاریکرا



 ڕێژی زەکات و سەرفیترە دیاریکرا


لە روونکردنەوەیەکی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بە مەبەستی دیاریکردنی ئەندازەی هەر یەك لە (سەرفیترە)و (فیدیەی رۆژوو) و (ئەندازەی زەکاتی پارە) لێژنەی باڵای فەتوای کوردستان دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ نرخی زێڕ و گەنم و (قوتی غالب) بەم شیوەیەی خوارەوە بڕیاریدا:

یەکەم: ئەندازەی سەرفیترە بۆ هەر کەسێك (3000) سێ هەزار دینارە.
دووەم: ئەندازەی فیدیەی بەرژوونەبوون بۆ هەر رۆژێك (3000) سێ هەزار دینارە.
سێیەم: ئەندازەی ئەو پارەی زەکاتی تێدا واجبە (4,500,000) چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە، واتە: هەر کەسێك (چوار ملیۆن و نیو دیناری عێراقی) هەبێت و، ساڵی بەسەردا سووڕابێتەوە، واجبە بۆ هەر ملیۆنێك بیست و پێنج هەزار دیناری عێراقی بە زەکات بدات.



ی.س

ب?اوکردن?و?