خەڵاتى ڕێزلێنان بەخشرایە فەرمانبەرە خانەنشینکراوەکانى فەرمانگەى ئاوى زەڕایەن
ئەمڕۆ چوارشەممە 27-7-2016 لەهۆڵى سەنتەرى مەولەوى لە زەڕایەن لەلایەن فەرمانگەى ئاوى زەڕایەن بەئامادەبوونى لێپرسراوى فەرمانگە حکومەییەکان و کەسایەتییەکان مەراسمێک بۆ ڕێزلێنان لەو فەرمانبەرانە سازکرا کە ئەمساڵ خانەنشین کران.
خەڵاتى ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو فەرمانبەرانە ئەوەش وەکو وەفایەک بۆ ماندووبوونیان لەماوەى چەند ساڵ کارکردنیان.
ی.س


