ناوى ئەو بەشانەى زانکۆ و پەیمانگا کە ڕاستەوخۆ خوێندکار وەردەگرن
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەرگرتنی زانكۆیی بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ 102بەشی زانستی دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە، وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە "لەمڕۆوە خوێندكاران دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن".
بەپێی خاڵی یەكەمی رێنماییەكە پلانی وەرگرتنی سیستمی زانكۆیی راستەوخۆ لەلایەن (زانكۆ، كۆلێژ، فاكەڵتی، پەیمانگە، سكوڵ، بەش) ئامادە و جێبەجێدەكرێ، هەروەك بەپێی ئەو رێنماییەش، خوێندن بەم سیستمە كۆلێژەكانی كۆمەڵەی پزیشكی، ئەندازیاری و بەشەكانی یاسا ناگرێتەوە.
لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا باس لەوەش كراوە "كەمترین نمرەی پێشبڕكێی وانەی پسپۆڕ لەلایەن بەشی زانستی بەپێی تایبەتمەندی و پسپۆڕییەكانیان دیاری دەكرێ.
هەروەها دەرچووانی ئامادەیی ساڵی خوێندنی 2015 بۆ 2016 ، كە كۆنمرەیان لە 60زیاترە دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بەو مەرجەی تەمەنیان لە 30ساڵ زیاتر نەبێت، بەهەمان شێوە دەرچووانی ئامادەیی ساڵی خوێندنی 2014 بۆ 2015 كە لە هیچ شوێنێك وەرنەگیراون و كۆنمرەیان لە 60 زیاترە دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن. رێنماییەكە جەختی لەسەر ئەوەش كردووەتەوە كە خوێندكار بۆی هەیە تەنها داواكاری پێشكەش بە یەك زانكۆ بكات.
سەبارەت بە وادەی پێشكەشكردن، بەپێی راگەیەنراوەكە خوێندكارانی دەرچووی ئامادەیی دەتوانن لە رێكەوتی 24-7-2016 تاوەكو 24-8-2016 سەردانی تۆماری زانكۆكان بكەن بۆ وەرگرتنی فۆڕم و پێشكەشكردنی داوا، لە28-8-2016 تاوەكو 1-9-2016 تاقیكردنەوە بەشێوەی (نووسین و زارەكی) ئەنجام دەدرێت.
ڕێژەی40%ی وەرگرتن لەسەر ئەنجامی ئەو تاقیكردنەوەیە دەبێت، رێژەی 60% لەسەر كۆنمرەی پۆلی 12-ی ئامادەیی دەبێت هەروەها، لە 18-9-2016 ناوی وەرگیراوان لەلایەن زانكۆوە رادەگەێنرێ، هەر خوێندكارێكیش كە وەرگیرا مافی پێشكەشكردنی بۆ وەرگرتن لە زانكۆكان بەڕێگەی (زانكۆلاین)ەوە نامێنێ.
هەر لەراگەیەنراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەش خراوەتەڕوو جێبەجێكردنی ئەو سیستمە نوێیە، بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە102 بەشی زانستی لە زانكۆكان جێبەجێی دەكرێ.
بۆ بینینی سەرجەم ئەو بەشانەی كە خوێندكار بەشێوەی زانكۆیی تێیاندا وەردەگیرێ كلیك لەو لینکەی خوارەوە بکە:

ی.س