مێژووى دامەزراندنى یەکەم خوێندنگاى ناوەندى و ئامادەیی لە زەڕایەن
دواى درووستبوونى زەڕایەن لەساڵى
1978 هەر لەسەرەتاوە قوتابخانەى سەرەتایی تێداکرایەوە، بەڵام هیچ خوێندنگایەکى
ناوەندى و ئامادەیی تێدا نەبوو تا لەساڵى 1982 بۆیەکەمجار خوێندنگایەکى ناوەندى بەناوى
( متوسط زراين للبنين) کرایەوە لەبیناى قوتابخانەى کاروان ئێستا.
لەساڵى 1986 خوێندنگاى دواناوەندى
بەناوى ( ثانوية زراين للبنين) کرایەوە.
لەساڵى 1991 دواناوەندى زەڕایەنى
کوڕان کرایەوە، دواتر لەساڵى 2004 ناوەندى (کوردۆ) و لەساڵى 2006 ناوەندى
(نیشتیمان) لێ جیابووەتەوە.
لەساڵى 2008 بوەتە ئامادەیی شەهید
سەرچڵ کوڕان.
هەروەها ئامادەیی (نیشتیمان)ى
کچانیش جیاکراوەتەوە.
یەکەم بەڕێوەبەر ناوى ( تاهر
حەمەخان قادر) بووە لەساڵى (1982 تا 1987) بەڕێوەبەر بووە.
ناوى بەڕێوەبەرەکان:
١- تاهر
حەمەخان قادر ( 1982
تا 1987)
٢- مهاباد
فەرەج محەمەد ( 1987 تا 1990)
٣- عومەر
ئەحمەد مەحمود ( 1990 تا 1992)
٤- عزەت
عارف ئەحمەد (1992 تا 1995 )
٥-
ئیبراهیم ڕەشید فەرەج (1995 تا 1996)
٦- ئازاد
عەبدوڵا سەعید (1996 تا 1997)
٧- مەحمود
ئەحمەد کاکە (1997 تا 2002)
٨- ئەحمەد
حەمەکەریم ڕەحیم (2002 تا 2005 )
٩-
ئیبراهیم محەمەد عەزیز ( 2005 بەکاتى)
١٠- مەحمود
حەمەئەمین ( 2005 – چەند مانگى)
١١- لقمان
محەمەد قادر (2006 تا 2009)
١٢- سەباح
فەتاح ئەحمەد (2009 تا 2011)
١٣- لقمان
محەمەد قادر ( 2011 -
تائێستا)
