ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ئاگادارییەک بۆ دەرچووانى قۆناغى دوازەى ئامادەیى



ئاگادارییەک بۆ دەرچووانى قۆناغى دوازەى ئامادەیى


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان – ناوەندى وەرگرتن، ئاگادارى دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەکاتەوە، بۆ دڵنیابوون لە کۆنمرەى پۆلى (١٢) و هەژمارکردنى نمرەى قۆناغەکانى (١٠) و (١١) بۆیان، سەردانى وێب سایتى (زانکۆ لاین) بەناونیشانى (regayzanko.com) بکەن.
بۆ ئەم مەبەستەش دوا لە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى دەکەین ئەگەر هەڵەیەک لە کۆنمرەکانیان هەبێت، پێویستە سەردانى (بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکانى وەزارەتى پەروەردە) بکەن بۆ چاککردنى هەڵەکانیان.
تێبینى: دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى دەتوانن بە ژمارەى ئەزموونەکانى قۆناغى دوانزە بچنە ناو سیستمى زانکۆلاین بۆ دڵنیابوون لە کۆنمرەکانیان.

ی.س

ب?اوکردن?و?