ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

فەیسبووک مەیسنجەر گۆڕانکاری نوێ دەکات

فەیسبووک مەیسنجەر گۆڕانکاری نوێ دەکات


کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، لە داھاتوویەکی نزیکدا تایبەتمەندییەکی گرنگ و سوودبەخش بۆ ماسنجەرەکەی زیاد دەکات. ئەمڕۆ دووشەممە 17/10/2016، ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا، کۆمپانیای فەیسبووک، تایبەتمەندیی (Data Saver)، بۆ پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک زیاد دەکات. تایبەتمەندیی (Data Saver) بۆ ئەوەیە، کە ئەگەر ئەو تایبەتمەندییە کارا بکەیت، کاتێک ھاوڕێیەکت وێنەیەک،
یان ڤیدیۆیەکت بۆ دەنێرێت، بە شێوەیەکی خۆکاری نابێتەوە و کۆگا (خەزن) نابێت، بەڵکوو بۆ کردنەوە و کۆگاکردنی، دەبێت کلیک لەسەر وێنەکە، یان ڤیدیۆکە بکەیت، پاشان ئەگەر حەزت کرد، دەتوانی کۆگای بکەیت، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە ئەگەر وێنەیەک، یان ڤیدیۆیەکت نەویست، نەیکەیتەوە و باڵانسی ئینتەرنێتەکەت نەڕوات.
ئێستا تایبەتمەندیی (Data Saver) تەنیا لەسەر پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک بێتا)ی ئەندرۆید بەردەستە، کۆمپانیای فەیسبووکیش بەڵێنی داوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا بۆ ھەموو بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک، بەردەستی بکات.

سەرچاوە: ماڵپەڕى کاروان ئایتى 

ی.س

ب?اوکردن?و?