خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچه بڵاوکرایەوە
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى خشتەیەکى نوێی دابەشکردنى مووچەى بڵاوکردەوە.
ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه به‌روارى 30/10/2016، مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
1- مووچه‌ى خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى
2- وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن
3- وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان
4- وه‌زاره‌تى كاره‌با
هه‌روه‌ها ڕۆژى دوو شه‌ممه به‌روارى 31/10/2016، مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
1-مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان)ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
2-وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
3-وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى
4-وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى
5-وه‌زاره‌تى كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو
6-وه‌زاره‌تى شاره‌وانى گه‌شت و گوزار
7-وه‌زاره‌تى داد
8-ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى
9- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
10- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
11-سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران